حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی لێدوانی بەرپرسانی پەکەکە دەکات

حكوومه‌تی هه‌رێم وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپرسانی په‌كه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێ، هەر کارێک بۆ ڕێگریکردن لەو هەوڵانەی حکوومەتی هەرێم دەچێتە خانەی دوژمنایەتیکردنێکی ڕاستەوخۆی خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە.

 

 شایانی باسە ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨/٢/٢٠١٦، ”دەمهات عەگید“، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە و گوتەبێژی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، تایبەت بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”ئێمە ڕێگا نادەین بۆڕیی گازی سرووشتیی کوردستان بۆ تورکیا ڕابکێشرێت،

 

ده‌قی په‌یامی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

بە توندی ئیدانەی ئەو لێدوانانەی بەرپرسانی پەکەکە دەکەین کە هەڕەشەی ڕێگریکردن لە گواستنەوەی گازی سروشتیی هەرێمی کوردستان بۆ ده‌ره‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ى تورکیاوه‌ ده‌كه‌ن و ئەم هەڕەشانە بە تەواوی لە دژی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستانە کە لە ئاکامی قەیرانی دارایی ڕووبەڕووی دۆخێکی دژوار بووه‌ته‌وه‌.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی دەربازبوون لە قەیرانەکە و ڕزگارکردنی خەڵکی کوردستان لەو بارگرانی و نەهامەتییەی کە لە ئەنجامی ئەم قەیرانە دووچاری بوون، بۆیە هەر کارێک بۆ ڕێگریکردن لەو هەوڵانەی حکوومەتی هەرێم دەچێتە خانەی دوژمنایەتیکردنێکی ڕاستەوخۆی خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە.

دووبارە بە توندی ئیدانەی ئەو هەڵوێستەی پەکەکە دەکەین و هیوادارین بەم هەڵوێستەی خۆیاندا بچنەوە و نەبنە هۆی زیان گەیاندن بە هەرێمی کوردستان و کارێک نەکەن کە پێچەوانەی بەرژەوەندی و خواستی خەڵکەکەی بێت.

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

١٨/٢/٢٠١٦

 

Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved