| ||
|
||
حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی ئه‌مریكای دایەوە
د. دیندار زێباری سه‌رۆكی لیژنه‌ی بالێی هه‌ڵسه‌نگاندن و وه‌لێمدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رایگه‌یاند سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاسته‌نگه زۆرانه‌ی كه رووبه‌رووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بنه‌وه له رووی ئابووری و ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه ئێستا له هه‌رێم هه‌یه له ئه‌نجامی بڕینی بودجه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵییه‌وه، به‌لێم به‌رده‌وام بووه له پێشوازی كردن له ئاواره و په‌نابه‌ران و پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری پێویست بۆیان. له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه بۆ وه‌لێمدانه‌وه‌ی راپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به پیاده‌كردنی پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ له ولێتان بۆ ساڵی 2014 سازی كردبوو، د. دیندار زێباری سه‌رۆكی لیژنه‌ی بالێی هه‌ڵسه‌نگاندن و وه‌لێمدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند: ئاواره و په‌نابه‌ران به دوو قۆناغ روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه: یه‌كه‌میان له ساڵی 2006 له ئاكامی شه‌ڕی تایفه‌گه‌ری له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست وباشووری عێڕاق و دووه‌میشیان له دوای هێرشه‌كانی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی عێڕاق كه له ئه‌نجامدا بووه هۆی ئاواره‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری هاوولێتیانی عێڕاقی و په‌نابردنیان بۆ هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی (248203) په‌نابه‌ری رۆژئاوا هه‌ن له (9) كه‌مپه‌كان كه به‌سه‌ر شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش بوون جگه له‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كاندا ده‌ژین، له رووی داراییه‌وه بارگرانییه‌كی زۆریان خستۆته سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێم، له هه‌مان كاتدا له‌م باره‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وه‌كو ئۆرگانێكی نێوده‌وڵه‌تی هاوبه‌ش نه‌یتوانیوه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه پێویسته بۆ كۆمه‌ك كردنی ئاواره‌كان دابین بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه: به‌پێی دوا پێشبینییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتۆته نزیكه‌ی (1. 7) یه‌ك ملیۆن و حه‌وت سه‌د هه‌زار كه‌س ئه‌مه‌ش زیاتر له رێژه‌ی (50%) ی ئاواره‌كان له عێراق به گشتی، لێره‌دا جارێكی تر حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر دووچاری ئاسته‌نگی خزمه‌تگوزاری و ئابووری بۆته‌وه، چونكه به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی (UNCHR) له ساڵی 2015 لایه‌نی به‌رپرس كه حكومه‌تی عێراقه و لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی كه یوئێنه كه‌مته‌رخه‌م بوونه و نه‌یانتوانیوه یارمه‌تییه پێویسته داراییه‌كان دابین بكه‌ن بۆ به‌هاناوه هاتنی ئه‌م رێژه زۆره‌ی ئاواره كه به 405 ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
له باره‌ی رۆڵی پێشمه‌رگه له‌ناوچه ئازادكراوه‌كانی ده‌ست داعش د. دیندار رایگه‌یاند: به هاوكاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌شێكی زۆری ئه‌و ناوچانه ئازاد كرانه‌وه كه داعش داگیری كردبوون كه دوایینیان شه‌نگال بوو، له راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وی ئه‌مریكا ئاماژه به چه‌ند پێشێلكارییه‌ك كراوه له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه به‌رامبه‌ر به دانیشتوانی ناوچه ئازادكراوه‌كانی ده‌ست داعش، گوایه ڕێگه به كورده‌كان دراوه له ناوچه ئازاد كراوه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر ماڵی عه‌ره‌به‌كاندا بگرن، دیاره ئه‌و ناوچانه له ئێستادا ناوچه‌ی شه‌ڕن و دانیشتوانیشی خۆیان ئاره‌زوی گه‌ڕانه‌وه‌یان نییه، چونكه مه‌ترسی شه‌ڕیان له‌سه‌ره وه چه‌ند شه‌ڕێكی قورس تێیدا ڕویداوه و ماوه ماوه هێرش و به‌یه‌كدادانیش له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و داعش رووده‌دات بۆیه دانیشتوانی ئه‌م ناوچه ڕزگاركراوه‌كانه به‌تایبه‌تی له سنوری زوممار به كورد و عه‌ره‌به‌وه هێشتا به ته‌واوی نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، هه‌روه‌ها به‌هۆی بونی مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه هاتوچۆی تێدا ئه‌سته‌مه، له‌لایه‌كی یكه‌وه بوونی خه‌ڵكی سڤیل له‌و ناوچانه ده‌بێته ئاسته‌نگ بۆ له‌به‌رده‌م فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان و ناتوانن وه‌كو پێویست ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كانی خۆیان به‌جێ بگه‌یه‌نن و چه‌ندین جار له كۆبوونه‌وه ده‌ورییه هاوبه‌شه‌كاندا ئه‌م خاڵه‌یان باس كردووه.
سه‌باره‌ت به پرسی ئاسایش و هه‌نگاوه‌كانی یه‌كگرتنی ئه‌م ده‌زگایه سه‌رۆكی لیژنه‌ی بالێی هه‌ڵسه‌نگاندن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێم وتی: هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 2004 و 2011دا كاروباره‌كانیان به پێی یاسا ڕێكخراوه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م ده‌زگایانه به شێوه‌یه‌كی شه‌رعی به‌شێكن له پێكهاته فه‌رمیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كاریان بۆ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتیانی هه‌رێمه‌كه‌یه له هه‌ڕه‌شه‌كان. بۆیه هه‌م به یاسا سه‌لمێنراوه كه ده‌زگایه‌كی حكومی و فه‌رمین، و هه‌م به كرده‌وه‌ش ئه‌م ده‌زگایه سه‌لماندویه‌تی كه هێزه ئاسایش پارێزه‌كان له خزمه‌تی هاووڵاتیانی كوردستاندان. هه‌رچه‌نده ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ی كه له ساڵانی نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردودا به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه له‌سه‌ر زۆرێك له دامه‌زراوه‌كان، له‌وانه‌ش دامه‌زراوه ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان، به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی یاسایی و دامه‌زراوه‌ییدا هه‌نگاوی گرنگیان هه‌ڵگرتووه بۆ یه‌كگرتنه‌وه و یه‌كخستنیان. و له دوای جه‌نگی داعش هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بووه له‌و شه‌ڕه‌دا و به‌رده‌وام له هه‌ماهه‌نگیدابوون له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان ، ئه‌م هه‌ولێنه‌ش رۆڵێكی سه‌ره‌كیی هه‌بوو له سه‌ركه‌وتنه‌كان پێشمه‌رگه و ئازادكردنی چه‌ندین ناوچه‌ی كوردستانی له ده‌ست داعش كه دوایینیان شنگال بوو و پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاوولێتیانی ئه‌و ناوچانه‌ی كه له ده‌ست داعش دا بوون.
پرسی ئافره‌ت و منداڵاو پاراستنی مافه‌كانیان یه‌كێك بوو له‌و بابه‌تانه‌ی كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باسی كردبوو له‌م باره‌یه‌وه زێباری وتی: ئه‌گه‌ر به‌راوردی نێوان ئاماره‌كانی ساڵی 2013 و 2014 ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی توندوتیژی بكه‌ین ده‌بینین له 2014 رێژه‌كه به‌م شێوه‌یه بوو: (كوشتن 35 حاڵه‌ت، خۆكوشتن 47 حاڵه‌ت، سووتان 197 حاڵه‌ت، خۆسووتان 97 حاڵه‌ت، سێكس 144 حاڵه‌ت) و كۆی گشتی ده‌كاته (520) حاڵه‌ت، له‌كاتێكدا له (2013)دا كۆی به‌م شێوه‌یه بوو: (كوشتن 50 حاڵه‌ت، خۆكوشتن 36 حاڵه‌ت، سووتان 236 حاڵه‌ت، خۆسووتان 113 حاڵه‌ت، سێكس 138 حاڵه‌ت) كه كۆی گشتی ده‌كاته(573) حاڵه‌ت له‌مه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه له ساڵی (2014)دا (53) حاڵه‌تی توندوتیژی به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه كه‌می كردووه. له به‌رامبه‌ردا ڕێژه‌ی سكالێ تۆماركردن زیادی كردووه، له(2014) دا ژماره‌ی سكالێ(6673) بووه له كاتێكدا له(2013) دا ژماره‌ی سكالێكان(4735) بووه، ئه‌م زیادبوونه‌ش بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌وانه: زیادبوونی هۆشیاری تاك به مافه‌كانیان و بێده‌نگ نه‌بوون له پێشێلكردنیان، دروست بوونی متمانه وبڕوا بوونی هاوولێتیان به‌تایبه‌ت ئافره‌تان به دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت.
سه‌باره‌ت به ئازادی میدیا و راده‌ربڕین كه له راپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی پێكراوه، زێباری ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه‌خۆنیشاندان و مۆڵه‌تی كار كردنی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌پێی یاسا رێكخراوه، و له‌م بواره‌وه وتی: میدیا به گشتی كاریگه‌رییه‌كی زۆر و راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ژیانی هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا هه‌یه، به‌تایبه‌تی مندالان، بۆیه پێویسته له هه‌موو روویه‌كه‌وه كۆنتڕۆڵ بكرێت و رێگا نه‌درێت به په‌خش كردن و بلێوكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه كاریگه‌ریی نیگه‌تیڤیان له‌سه‌ر ژیانی هاوولێتیان هه‌یه و پابه‌ندنین به دابونه‌ریته كۆمه‌لێیه‌تی و ئایینییه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان و یان هاندان بێت بۆ توندوتیژی به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، و له كاتی بوونی هه‌ر حاڵه‌تێك كه دژ به ڕێنماییه‌كانی ڕۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان و پێشێلكردن بێت یان بچێته خانه‌ی ته‌شهیر و ناوزڕاندن ئه‌وا كار به یاسای سزادانی عێڕاقی ژماره (111)ی ساڵی 1969ی هه‌مواركراو ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كار به یاسای ڕۆژنامه‌نووسی ژماره (35)ی ساڵی2007 ده‌كرێت له هه‌رێمی كوردستان و ناكرێت ڕۆژنامه‌نووسان ده‌ستگیربكرێن تاكو دادگا ڕه‌زامه‌ندی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان وه‌رنه‌گرێت. به‌شێك له ڕۆژنامه‌نووسان به هه‌ڵه له یاسای ژماره (35)ی ساڵی 2007 ده‌گه‌ن كاتێك ئاگادار ده‌كرێته‌وه ناچێته به‌رده‌م دادگا به بیانووی ئه‌وه‌ی كه ڕۆژنامه‌نووسه، هه‌روه‌ها زۆرجار ڕۆژنامه‌نووس به تاوانێك ده‌ستگیر ده‌كرێت كه په‌یوه‌ندی به كاری ڕۆژنامه‌نووسییه‌وه نییه. له‌م حاڵه‌ته‌شدا به‌پێی یاسای سزادانی عێڕاقی ژماره (111)ی ساڵی 1969ی هه‌مواركراو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
|
||
Qadirzada.com © 2009 - 2015. All rights reserved
|
||