|
| ||
|
|
||
|
ڕێکەوتن نەکراوە بۆمانەوەی سەربازگەکانی تورکیا
لەپاش ئەو هەواڵانەی لە ناوەن دەکانی ڕاگەیاندنەوە بڵاو کرایەوە کەتێیدا هاتوە کە مەسعود بەرزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان مانەوەی بنکە سەربازیەکانی تورکیا بۆ ماوەی شەش ساڵ دڕیژ کردۆتەوە .هەر لەمبارەیەوە وته‌بێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەتی دەکاتەوە که مه‌سعود بارزانی، لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا رێکەوت بێت بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی بنكه سەربازگەکانی ئه‌رته‌شی تورکیا لە ناوخاکی هەرێمی کوردستان. له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی درێژ کردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی بنکه سه‌ربازییه‌کانی تورکیه له باشووری کوردستان له لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه له ڕاگه‌یاندنه‌کانی تورکیا دا گوته بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕه‌تکرده‌وه ڕای گەیاند ئەو هەواڵە دوورە لەڕاستیەوە. کاوە مەحمودووتەبێژی حوکمەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: له کاتی سه‌ردانه‌که‌ی سەرۆکی هەرێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی بۆتورکیا هیچ رێککەوتنێکی لەگەڵ حکومەت و به‌رپرسانی تورکیا ئەنجام نەداوە بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی بنگه سەربازگەکانی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان. |
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||