حسێن ئهسهدی دهبێت داوای لێبووردن بكات

فراكسیۆنهكانی هاوپهیمانی كوردستانی و گۆڕان و یهكگرتوی ئیسلامی و كۆمهڵی ئیسلامی و هاوپهیمانی نیشتمانی‌  له پهرلهمانی عیراق بهیاننامهیهكی هاوبهشیان خوێندهوهو تێیدا داوایانكرد (حسێن  ئهسهدی‌) ئهندامی لیستی دهوڵهتی یاسا له پهرلهمانی عیراق داوای لێبوردن بكات سهبارهت به لێدوانهكانی بهرامبهر سهرۆك كۆماری عیراق.

لهوبارهیهوه ئاڵا تاڵهبانی ئهندامی فراكسیۆنی هاوپهیمانی كوردستانی له پهرلهمانی عیراق بهنهوای راگهیاند؛

تهنها لیستی هاوپهیمانی كوردستان نهبوو ، بهڵكو فراكسیۆنهكانی تریش وهكو گۆڕان و هاوپهیمانی نیشتمانی ههموو بهیهكهوه بهیاننامهكهیان خوێندهوه ، وه بهیاننامهكهش خۆی لهچهند خاڵێكدا دهبینێتهوه یهكێك لهو خالاَنه ئهوهیه كه‌ " حسێن ئهسهدی دهبێت داوای لێبووردن بكات لهسهر بهكارهێنانی وشهی ناشیرین بهرامبهر سهروَك كۆماری عێراق و ناوزڕأندنی بهوهی كه یاسای تیرۆر بیگرێتهوه ، وه بهدهر لهوه هاوپهیمانی كوردستان لهگهل لیسته كوردستانیهكانی تر ههڵوێستمان دهبێت .وه بڕیاریان داوه ئهگهر ئهو ئهندام پهرلهمانه داوای لێبوردن نهكات ئهوا له دانیشتنی دوانیوهڕۆ دا بهشدار نابن و بایكۆتی دهكهن.

 نەوا

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved