چاوەڕێی پەروەردەی باشم لێ مەکەن ... !

 

 

چۆن پەروەردەی باش بکرێم ئەبینم کە دایکم هەموو ئیشێکی خواردن ئامادە کردن و ماڵ ڕێخستن و بازار کردن و بەراورد کردنی ژیانی خۆیی و دنیای مەزاجی نێو ئەنتەر نێت بێت ؟؟!!

چۆن ببم بە زانا و داناوخاوەن کەسایەتی یەکی بەهێز، دایکم بە چەندین کاتژمێر بە دیار مۆبایل کڕ کەوتوە ، کەچی نیو کاتژمێر تاقەتی نی یە ،لەگەڵم دابنیشێت و دوو نمونەی جوان ودوو چیرۆکی پەند ئامێز بۆمن بەیان بکات ،کەچی بە پەنجا خولەک و نیو کاتژمێر خەریکی پەیوەندیەکانی میسنجر و ڤایبەرو سناپ و مۆدیل کاری سەرگەرمی وکات بەسەربدنی کاتن . !!؟؟

- * چۆن پەروەردەی باش بکرێم ! کەسایەتیم چۆن بناسم ؟کە دایک و باوکم بەهەفتە و مانگ و ساڵ کاتژمێرێ دانانیشن ژیانی پیاوچاکان و چیرۆکی کەسایەتیەکانی مێژووم بۆ بخوێننەوە ؟؟!!

- *ئەرێ خەڵکینە پێم ناڵێن چۆن منداڵێکی پێشەنگ بم پارە و داهاتی ماڵمان نیوەی لە ماکیاج و سووراو سپیاو بە فیڕۆ دەدرێت دیزاینی ناوماڵ هەموو ساڵێ دەگۆردرێت کەچی گەر داوای خولێکی پەروەردەیی و فێر بوونی ئەسپ سواری یان مەلە کردن یاخود تێنس و بالە ....تاد کەچی پارە بۆ ئەم شتانە نیە و ناگونجێ . ؟؟!!

- *ئێ دەئێوە بڵێن چۆن منداڵێکی ئارام بم دراوسێکەمان کانمان گوێیان لە نەڕە و قیژە و هاواری دایک و باوکمە ؟؟!!

- * ئەی هاوار چۆن ببم بە منداڵێکی ئاسودەو خاوەن کەسایەتی و شانازی بە بونی خۆم بکەم ڕۆژ ئەبێتەوە تـــــــــــا ئێوارەی لێ دێتەوە ئەچمە نێو جێگا من جوێنم پێ بدرێت و ڕەخنەم لێ بگیرێت و نەتوانم ئازادانە مامەڵە لەنێو ماڵی خۆم بکەم و بشکێندرێمەوە بەم براو بە م پورزاو بەم مناڵی دراوسێ و بەم هاورێ . ؟؟؟؟!!

- * ئاخر من چۆن ببم بە مناڵێکی پێشەنگ و ڕەسەن دایک و باوکم ڕۆژێ نەبینیوە بچنە کۆڕێکی فێربوونی ئیمانی و ئەخلاقی زانیاری و پەروەردەیی و دانایی و هونەری بەڕێکردنی ژیان ....هتد .؟!*

- * چۆنبڵێم من بەڕاستی خاوەن پەروەدەیەکی دروستم باوکم تەنها و بە یەکلایەنە چاودێری دەکات و ئەوەی خۆی عەقڵی بیبڕێت و تاقەتی لێ بێت فەرمانی پێدەکات و لێی دەپرسێتەوە .بەهیچ شێوەیەک هەماهەنگی پەروەردەیی و خۆگونجاندنی نیە لەگەڵ دایکم .بۆ ئەوەی ئەو ئامانەتی پەروەردەییە بسپێرنەوە پێمان ؟!*

- * چۆن داوای پێشەنگ بونمان لێدەکەن هەموو گرنگی پێدانێکمان کورتی هێناوە لە ڕوکەشی دنیایی و جل و بەرگ و خۆدەرخستن و بەروارد کردن لە مۆدێلات و دایک و باوکانمان غافڵن لە دیوە ڕۆحیی و ویژدانیەکەی کە پێوەری ئەخلاق و ئیمان و ئاین و نوێژن؟؟!٭

- *ئێوە بڵێن چۆن منداڵێکی پێشەنگ بم؟ لەوەتەی نینۆکەکانم هێشتا هەر نەرم بوون مۆبایلێکتان داوەتە دەستم ، بێ باکانە و بێ چاودێری و سانسۆر بینەری هەزاران گوزارشت و وێنە و ڕووداوم لە بیر و هۆشم چەسپیون لەکاتێکدا نازانن دیوە شاراوەکەی ئەم جیهانە بچوکەی بەردەستم چەندە مەترسیدارە . ؟

چی تێدایە دایک و باوکان ئۆتۆمبیلەکەیان دە گەڵایەک مۆدێلەکەی نزم تر بێت و ڕوکنێکی بچوکی ماڵەکە بکەن بە کتێب خانەیەکی بچووک و بگەڕێینەوە بۆ نێو خێزانی مرۆڤەکان کە خوایەکی زانا پێی فەرموون " اقرٲ" بخوێننەوە ؟؟!!

باچیتر ئاوڕێک لەنەوەکانمان بدەینەوە ،ئایندەی ئەوان بەستراوە بەپەروەدەی ئێمەوە ،لەگەردن و ئەستۆی ئێمەن ،چیتر دەستی خۆمان ماچ کەین ،نەک دەستی کەسانی تر ، لەپێناو لەزەتێکی کاتی ئەم ژیانە ،بۆ ئەبەدی لەزەتی ڕاستەقینەی منداڵەکانمان لەخشتە نەبەین ، دەخیلتانم دایک وباوکان ،لەهەمووزەمەنەکان زیاتر پێویستمان بەپەروەردەیەکی تەندروستە

 

ادریس نوری

ماستەر لەپەروەردەی تایبەت

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2021. All rights reserved