| ||
|
||
پارتی دیموكراتی كوردستان، له یادی پڕشكۆی راپه‌ڕیندا، بەیاننامەیەك بڵاو دەکاتەوە
ده‌قى به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له یادی راپه‌ریندا:
خانه‌واده و كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان جه‌ماوه‌ری خۆڕاگر و تێكۆشه‌ری كوردستان پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان
بیست و پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا و له رانیه‌ی ده‌روازه‌ی راپه‌ڕینه‌وه، گه‌له نه‌به‌زه‌كه‌مان به پێشڕه‌وایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانی و پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له دژی جه‌ور و سته‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی فاشی راپه‌ڕی و له نه‌به‌ردێكی میللی یه‌ك ده‌ست و یه‌ك بڕوادا و له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا ته‌واوی دام و ده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی رژێمی راماڵی و باشوری كوردستان ئازاد كرا و له داگیركه‌ری به‌عسى پاككرایه‌وه. ئه‌وداگیركه‌ره‌ی پێیوابوو به ئاگر و ئاسن و ئه‌نفال و كیمیاباران ئیراده‌ی ئازادیخوازانه‌ی میلله‌تی كوردی تێكشكاندووه و له ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه ره‌واكانی په‌شیمانی كردۆته‌وه. ئه‌و راپه‌ڕینه مه‌زن و وه‌رچه‌رخانه مێژووییه، ده‌سپێكی قۆناغێكی نوێی له مێژووی كوردستان و بزاڤه رزگاریخوازه‌كه‌یدا هێنایه ئاراوه و له سایه‌یدا گه‌لی باشوری كوردستان به رابه‌رایه‌تی هێزه شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازه‌كانی، بۆ یه‌كه‌م جار ده‌رفه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی بۆ ره‌خسا و له سایه‌یدا ئه‌زمونی حوكمڕانیی خۆماڵی و دیموكراتیانه‌ی ده‌ستیپێكرد و به‌نێو هه‌وراز و نشێو و ئاسته‌نگ و سه‌ختییه‌كاندا، وولاتێكی وێران و خاكێكی سوتماكی دوباره ئاوه‌دانكرده‌وه و به خه‌باتێكی بێ پسانه‌وه دۆزی ره‌وای نه‌ته‌وه‌ییمانی گه‌یانده‌قۆناغی ئه‌مڕۆ كه جیهانی ئازاد هاوسۆز و پشتیوانیه‌تی. سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕین، چه‌ندی بۆ هه‌ل و مه‌رجی بابه‌تیانه‌ی ئه‌و رۆژگاره ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌یان هێنده به‌رهه‌می یه‌كده‌ستی گه‌ل و هێزه سیاسییه‌كانی و كۆبونه‌وه‌ی هه‌موان له ژێر چه‌تری به‌ره‌ی كوردستانیدا بوو. به‌ره‌یه‌ك توانی پێش وه‌خت پێشهاته سیاسییه‌كان پێشبینی بكات و خۆی بۆ قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت ئاماده‌بكات و له كات و ساتی له‌باردا بڕیاری بوێر و یه‌كلاكه‌ره‌وه بدات و له ئاست ئه‌ركی قۆناغه‌كه و پێشڕه‌وایه‌تی هێزی گه‌لدا بێت. ئه‌مڕۆ كه یادی راپه‌ڕینی پیرۆزی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه، كوردستان و ئه‌زمونه‌كه‌ی چه‌ندین قۆناغی سه‌ختی بڕیوه و كورد له پێگه‌یه‌كی سیاسی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌نگین و به‌هێزدایه و له ئاستانه‌ی وه‌رچه‌رخانی گه‌وره و هه‌ڵوه‌شانه‌وه و دوباره نه‌خشاندنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌دایه و له هه‌ر كات نزیكترین له‌به‌دیهاتنی ئاواته مه‌زنه‌كه‌مان كه مافی چاره‌ی خۆنوسین و سه‌ربه‌خۆیی یه‌كجارییه، هه‌ربۆیه‌ش له له‌هه‌ركات زیاتر ته‌حه‌ددی و هه‌ڕه‌شه و گێچه‌ڵ و پیلان رووبه‌رووی ئه‌زمونه‌كه‌مان بۆته‌وه و به جۆره‌ها شێواز ده‌یانه‌وێ ئیراده‌مان بشكێنن و له‌م دوایین قۆناغه‌دا له خواسته ره‌واكه‌مان ساردمان كه‌نه‌وه.په‌لاماری داعش،ئابڵوقه و سیاسه‌تی برسیكردن، نانه‌وه‌ی ته‌فره‌قه‌ی ناوخۆیی و تێكدانی ریزی هێزه سیاسییه‌كان، گێچه‌ڵ و شه‌ڕفرۆشتن به دامه‌زراوه سه‌روه‌رییه‌كانی كوردستان، قه‌یرانخوڵقێنی و هه‌ڕه‌شه‌ی تێكدانی ئه‌منیه‌ت و وئاشتی نێوخۆیی و ئۆقره‌یی سیاسی، له رواڵه‌ته‌كانی ئه‌و ته‌حه‌دیی و شه‌رانگێزییه‌ن كه ته‌نیا و ته‌نیا دژی ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆییخوازی میلله‌ته‌كه‌مانه و بۆ رێگرییه له‌به‌دیهاتنی ئه‌و خواست و مافه ره‌وایه. گه‌ل و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به شاهیدی دۆست و دوژمن، سه‌رباری هه‌موو ئاسته‌نگ و پیلانه‌كان، توانی خۆڕاگرانه كوردستان بپارێزێ و داعشی دوژمن تێكبشكێنێ، ئه‌وانه‌ی گره‌ویان له‌سه‌ر داعش كرد و گره‌وه‌كه‌یان دۆڕاند، ئێستا ده‌یانه‌وێ به شێوازی دیكه و له‌ناوخۆدا كوردستان بنكۆڵ بكه‌ن و به قه‌یران و گرفتی ناوخۆییه‌وه سه‌رقاڵی بكه‌ن تا ده‌رفه‌ته مێژوییه‌كه‌ی له‌ده‌ست بچێ و نه‌په‌رژێته سه‌ر دیاریكردنی چاره‌نوسی خۆی و له گۆڕانكاریی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هاوكێشه و نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه‌دا ده‌ستبه‌تاڵ ده‌رچێ. بۆ هه‌موو لایه‌ك روون و ئاشكرایه به درێژایی سه‌د ساڵی رابردوو، هه‌رگیز هه‌ل و مه‌رجێكی بابه‌تیی وه‌ك ئێستا له‌بار و گونجاو بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد نه‌هاتۆته پێش و ده‌رفه‌تی وه‌ك ئێستا زێڕینی بۆ نه‌ره‌خساوه، بۆیه‌ش گه‌له‌كه‌مان و هێزه سیاسییه‌كانی و دامه‌زراوه‌كانی له‌به‌رده‌م به‌رپرسیاریی مێژوویی له‌ده‌ستنه‌دانی ئه‌م هه‌له ده‌گمه‌ن و فورسه‌ته مێژووییه‌ن كه سه‌دساڵه نه‌ته‌وه‌كه‌مان خه‌باتی بۆ ده‌كاو خوێن و قوربانی بۆ ده‌دات . ئه‌مه‌ش یه‌كڕیزیی نیشتمانی و هاوخیتابی سیاسیی و یه‌كده‌ستی و یه‌ك بڕوایی ده‌خوازێ . پارتیمان باوه‌ڕی وایه كه هه‌م روبه‌روبونه‌وه‌ی ته‌حه‌دییه‌كان و هه‌م له‌ده‌ستنه‌دانی ده‌رفه‌تی مێژویی، به هاوده‌نگیی نیشتمانیی دێته‌دی. ده‌بێ له‌م چركه ساته مێژووییه‌دا هه‌موان له‌ده‌وری یه‌ك ئامانج كۆبینه‌وه و ئه‌وله‌ویاتمان یه‌ك بێ و، له ململانێی به‌رچاوته‌نگیی حزبایه‌تی و گرێی ده‌رونی و پاشكۆیه‌تی و گوێله‌مستی بۆ ئه‌م لاولا و میحوه‌ربه‌ندییه‌كانی ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها له فكری شومی ئه‌نارشیستی و فه‌وزه‌ویه‌ت و هه‌رزه‌یی سیاسیده‌ستهه‌ڵگرین و له ئاست گه‌وره‌یی و چاره‌نوسسازیی قۆناغه‌كه‌دا بین. ئه‌زمونه‌كه‌مان له ئێستادا له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی مه‌زندایه كه ئه‌ویش گه‌یاندنی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مانه به‌دوایین ئامانج . ئه‌و ئه‌ركه به هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه‌یی هێزه ره‌سه‌ن و به‌رپرسیاره‌كان دێته‌دی. حكومه‌تێكی تۆكمه و سه‌ركردایه‌تییه‌كی سیاسی یه‌كده‌ست و په‌رله‌مانێك كه گه‌یاندنی میلله‌ت به‌و ئامانجه مه‌زنه به‌ئه‌ركی یه‌كه‌می خۆی بزانێ بۆ ئه‌م قۆناغه چاره‌نوسسازه پێویستن، هاوكاتیش به‌خۆداچونه‌وه و راستكردنه‌وه‌ی ناڕێكی و هه‌ڵه و كه‌م و كورتییه‌كانی حوكمڕانی خۆماڵی له رێی پرۆسه‌یه‌كی چاكسازیی هه‌مه‌لایه‌نه كه ببێته مایه‌ی كه‌مبونه‌وه‌ی ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارایى و هێنانه‌دی عه‌داله‌ت و باڵاده‌ستییه‌كی زیاتری یاسا و خواستی گه‌ل هه‌روه‌كو له ناوه‌رۆكى هه‌ردوو بڕیارى جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى_دا هاتووه، كه پێویستییه‌كی دیكه‌ی سه‌رخستنی قۆناغه‌كه‌یه.
له یادی پڕشكۆی راپه‌ڕیندا سڵاو له گه‌لی خه‌باتكار و راپه‌ڕیو و قوربانیده‌ری كوردستان سڵاو له شه‌هیدانی راپه‌ڕین و تێكڕای شه‌هیدانی كورد و كوردستان سه‌ركه‌وێ ئیراده‌ی له‌بننه‌هاتووی گه‌له‌كه‌مان و بێته‌دی ئامانجی ره‌وای مافی چاره‌ی خۆنوسین بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ و ئاوه‌دان و گه‌شاوه و دوور له قه‌یران و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه.
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ٤/٣/٢٠١٦
|
||
Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved
|
||