| ||
|
||
پەیامی کەجەکە بۆ ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە
ئێوارەی دوێنێ هەینی١٦/٣/٢٠١٨، هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، بەیاننامەیەکی لەبارەی ٣٠یەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە بڵاوکردەوە. دەقی بەیاننامەکەی کەجەکە: لەسەر کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، هیچ لێپێچینه‌ویەک له سه‌دام حسێن و ڕژێمەکەی نه‌كرا، دواتر هاوسه‌نگیی سیاسی گۆڕا، ڕژێمی به‌عسی عێراق بوو به ئامانجی ئه‌م‌ریكا و جیهان، ئینجا ئه‌و هێرشه‌ی به چه‌كی كیمیایی له دژی هه‌ڵه‌بجه كرا، وه‌ك كۆمه‌ڵكوژی ناسێندرا، ئه‌م قڕكردنه كه له كاتی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌دا نه‌ده‌بینرا. دوای گۆڕانی هاوسه‌نگییه سیاسیی و په‌یوه‌ندییه‌كان، به كه‌مپەینی به‌رفرا‌وان وه‌ك كۆمه‌ڵكوژی ناسێندرا، سه‌دام حوسێن كرایه ئامانج و وه‌ك بیانوو بۆ هێرشكردنه سه‌ر عێراق ده‌ستنیشان درا، كاتێك كوردان قڕكران كه‌س ده‌نگی نه‌كرد، به‌ڵام كاتێك بابه‌ته‌كه بوو به به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وان، ئه‌م قڕكردنه‌یان خسته ڕۆژه‌ڤی جیهان، پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان كرد كه زوڵمێكی چۆن له كوردان ده‌كرێت.
سیاسه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، ئه‌مڕۆ له ئاستێكی گرنگدا به‌رده‌وامن، ئه‌وانه‌ی له تێكۆشانی دژی داعش و ئه‌لنووسره‌دا په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ كوردان دروستكرد، له كۆشكه‌كانی خۆیان پێشوازییان لێ‌كردن، له مانشێته‌كانی میدیاكانی خۆیان شوێنیان بۆ ته‌رخانكردن و سڵاویان ئاراسته‌ی تێكۆشانی دژی داعش كرد، له دوای ئه‌وه‌ی كه شكست به داعش هێنرا، به چاوی سه‌ده‌ی بیسته‌م مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كوردان كرد، دیسان ده‌یانه‌وێ كوردان بكه‌نه قوربانیی په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌وڵه‌تان.
ئه‌و بێده‌نگییه‌ی كه ئێستا له به‌رانبه‌ر داگیركاریی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین ده‌ینوێنن، كاتی كۆمه‌ڵكوژیی هه‌ڵه‌بجه دێنێته‌وه بیری مرۆڤ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه سه‌دان سیڤیل كوژراون، هێشتاش ڕێ له داگیركاریی ده‌سه‌ڵاتدایی فاشیستی ئاكه‌په-مه‌هه‌په ناگیرێت كه سیاسه‌تی قڕكردن له دژی كوردان به‌ڕێوه‌ده‌بات. په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا بڕیاریدا كه ده‌بێت ڕێ له داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا له عه‌فرین بگیرێت، ئه‌مه ئه‌رێنییه، به‌ڵام بڕیارێكی دره‌نگوه‌خته، ئه‌گه‌ر هاوشێوه‌ی كۆمه‌ڵكوژیی هه‌ڵه‌بجه له كاتی خۆیدا هه‌ڵوێست پیشان نه‌درێت، ڕێ له كۆمه‌ڵكوژی ناگیرێت، ئه‌گه‌ر نایانه‌وێ ببنه هاوبه‌شی كۆمه‌ڵكوژییه‌كی نوێی هاوشێوه‌ی هه‌ڵه‌بجه، پێویسته بڕیاری خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
پێویسته گه‌لانی جیهان له به‌رانبه‌ر داگیركاریی سه‌ر عه‌فرین بوه‌ستنه‌وه، به‌تایبه‌تی پێویسته گه‌ل و هێزه‌دیموكراته‌كان زه‌خت له ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆیان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه بكرێت، ڕێ له كۆمه‌ڵكوژی ده‌گیرێت و بڕیاری په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا جێبه‌جێ ده‌كرێت،
له ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژیی هه‌ڵه‌بجه‌دا، ئێمه ئیدانه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌س و هێزانه ده‌كه‌ین كه ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه‌یان ئه‌نجامداوه، یان پشتگیری‌یان كردووه، یانیش له به‌رانبه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه بێده‌نگ بوون، ئێمه جارێكی دیكه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه بۆ یادی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه، تێكۆشانی خۆمان بۆ ئافراندنی كوردستانێكی ئازاد و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاستێکی دیموكرات گه‌ش بكه‌ین.
|
||
Qadirzada.com © 2018. All rights reserved
|
||