پارتی کرێکارانی کوردستان بڕیاری دەست پێکردنەوەی  شەڕی راگەیاند

 

 كۆما جڤاكێن كوردستان(كه‌جه‌كه‌) كه‌ به‌ باڵی سه‌ربازی پارتی كرێكارانی كوردستان ناسراوه‌ ڕایگه‌یاند، چالاكیه‌كانیان له‌ توركیا ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه‌.

دەقی بەیانەمەکە:

ئاکەپە لە دوای هەڵبژاردنی نیشانی دا کە دەبێت بە حکومەتێکی شەڕ. بێگومان هەدەپە و چەند لایەنێکی دیکە لە تورکیا و هێزی دەرەوە رەوشێکی بێ چالاکیان دەوێت. ئێمە هەمیشە ئەو بانگەوازیانەمان بە گرنگ زانی. بەردەوام ئەوەمان نیشان دا کە ئامادەین بۆ ئاگربەستێکی دوولایەنە. بەڵام لە دۆخێکی بەمجۆرە و بەو سیاسەتانەی ئاکەپە بەرێوەبردنی بێ چالاکی مومکین نابێت و ناکرێت دۆخێکی بێ چالاکی جێبەجێ بکەن. دۆخی بێ چالاکێتی یەک لایەنەی ئێستا بە هۆی سیاسەتەکانی شەڕی ئاکەپە و هێرشەکان کۆتایی پێهاتووە'.

لە ئەنجامی بڕیاری دژوارترکردنی شەڕدا و بە ئارمانجی لە ناوبردن ئەو هێرشانە ئەنجامدراوە. سەرباری هێرشی لە ناو بردنی دژ بە هێزەکانی گەریلا، لە دوای هەڵبژاردنی ١ ی تشرینی دووەم هێرشەکان بۆ سەر گەلەکەشمان زیادی کردوە و پەرەی سەندوە. لە گەڤەر ٢، لە نسێبین ١، لە فارقین ٤، و لە جولەمێرگ گەنجێک شەهید کراون. ژمارەیەکی دیکەش لە گەنجان و هاوڵاتیان بە هۆی ئەو هێرشانە بریندار بوون. لە کوردستان گەلێک ناوچە و هەرێم وەکو هەرێمی قەدەغەکراو و باری نائاسایی راگەیەندراوە. ئەو هێرشانە هەموویان لە کاتێکدا پێکهات کە لە رەوشی بێ چالاکی یەک لایەنەدا بووین.

تا ئەو کاتەی تەسلیم نەبن هیچ هەنگاوێک نانێنەوە و شەڕ و ئۆپەراسیۆنەکان تا پاکتاوکردن بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی هەموویان تەسلیم نەبن، ئەو شەڕە بەردەوامە و بە ئاشکرایی نیشانیدا لە داهاتوودا چ سیاسەتێک پەیڕەو دەکات. شەڕێکی چەپەڵتر لە ١٢ ی ئەیلولی کەنعان ئەڤرەن و لە ساڵانی ١٩٩٠ ی چیلڵەر بەرێوە دەچێت. بێگومان هەڵوێستی ئاکەپە لە دوای هەڵبژاردن لەلایەن هەر کەسێکەوە مەراق دەکرا. وەک تەڤگەری ئازادی لە کاتێکدا لاوازیش بوو چاوەرەوانی گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانیدا بووین. بەڵام ئاکەپە بە ڕاشکاوی و ئاشکرا رایگەیاند کە هیچ گۆڕانکاریەک لە سیاسەتی شەڕدا ناکات و بە ووتنێکی روون و ئاشکرا ئەو لێدوانەیدا. بەر لە هەڵبژاردن بڕیاری بێ چالاکیمان دابوو. سەرباری هەموو هێرشەکانیش بە سەبرێکی مەزنەوە ئەو ئیرادەیەمان بە شێوەیەکی یەک لایەنە بەرێوەبرد. بێگومان چارەنووسی ئەو بڕیارەمان بە هەڵوێستی دەوڵەتی تورکەوە گرێدراو بوو. هەڵوێستی حکومەتی ئاکەپە و هیرشەکان بە ئاشکرایی نیشانیدا کە ئەو بێ چالاکییە هیچ سوودێکی نییە و بەرێوە ناچێت. لەبەر ئەمەش بێ چالاکی یەک لایەنە بە هۆی هەڵوێستی شەڕی ئاکەپە و هێرشەکان کۆتایی پێهاتووە.

ئاکەپە بە رەتکردنەوەی رێککەوتنی دۆڵما باخچە و بە سەختترکردنی گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ، سیاسەتی پاکتاوکردنی تەڤگەری ئازادی کوردی خستە گەڕ. بە هێرشەکانی ڕۆژی ٢٤ ی تەمموز شەڕی سەرتاسەری و هەمەلایەنە دژوارتر کرا. پێکهاتنی رەوشی راگەیاندنی بێ چالاکی دوو لایەنە لەلایەک، رەوشی بێ چالاکی یەک لایەنەشی ناس نەکرد. رووداوەکانی لە دوای ئەوە روویاندا نیشانیدا کە ئاکەپە لەبەر چی شەڕی قورستر کردوە. بە ١ ی تشرینی دووەم باشتر روون و ئاشکرا بوو کە ئاکەپە بە شەڕ ویستویەتی دەست بگرێتە سەر دەسەڵاتداری و بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەستی بەسەرداگرتنی دەسەڵات ڕەوا بکات. ئاکەپە لە دوای هەڵبژاردن نیشانیدا کە دەبێت بە حکومەتێکی شەڕ. بێگومان هەدەپە و چەند لایەنێکی دیکە لە تورکیا و هێزی دەرەوە رەوشێکی بێ چالاکیان دەوێت. ئێمە هەمیشە ئەو بانگەوازیانەمان بە گرنگ زانی. بەردەوام ئەوەمان نیشان دا کە ئامادەین بۆ ئاگربەستێکی دوولایەنە. بەڵام لە دۆخێکی بەمجۆرە و بەو سیاسەتانەی ئاکەپە بەرێوەبردنی بێ چالاکی مومکین نابێت و ناکرێت دۆخێکی بێ چالاکی جێبەجێ بکەن. دۆخی بێ چالاکێتی یەک لایەنەی ئێستا بە هۆی سیاسەتەکانی شەڕی ئاکەپە و هێرشەکان کۆتایی پێهاتووە. ئاشکرایە کە رەوشێکی نوێی بێ چالاکی تەنها بە نیشاندانی ئیرادەی چارەسەری پرسی کورد لەلایەن دەوڵەتی تورک و دانوستان بۆ چارەسەری دەکرێت دڕوست ببێت. بێجگە لەمە بە بی چالاکی یەک لایەنە لە جارەسەری پرسی کورددا هیچ ئەنجامێک دەستەبەر ناکرێت.

گەلەکەمان ئیرادەی خۆبەرێوەبەری و ژیانێکی دیموکراتی نیشانداوە. ئەو هەنگاوە مێژووییەی دیموکراتی بوون و خوڵقاندنی یەکێتی دیموکراتی گەلەکەمان لەگەڵ تورکیا رووبەروی هێرشی مەزن دەبێتەوە. مافی هەرە سەرەکە و بناغەیی گەلەکەمان کە ئیرادەی ئافراندنی ژیانی ئازاد بە بەرخۆدانی خۆی تا ئێستا لەمەوبەدواش بپارێزێت و خاوەندارێتی لێ بکات.

بێگومان چۆن هەموو هیرشەکان لە دژی گەلانی تورکیایە، گرنگە بەرخۆدانیش لەلایەن سەرجەم گەلانی تورکیاوە و هێزە دیموکراسی خوازەکانەوە بەرێوە بچێت. لەبەر ئەمەش ئەرکی هەرە سەرەکە ئەوەیە کە هێزە دیموکراسی خوازەکان لە تورکیا بڵۆکی ئاشتی دڕوست بکەن و لە دژی فاشیزمی ئاکەپە تێکۆشان بەهیزتر بکەن.

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2015. All rights reserved