تەقانەوەی ھێڵی نەوتی ھەرێم ھیچ پەیوەندیەکی بەئێمەوە نییە

کەجەکە:تەقانەوەی ھێڵی نەوتی ھەرێم لەشاری ڕۆحای باکوری کوردستان، ھیچ پەیوەندیەکی بەئێمەوە نییە

دەمھاد عەگید وتەبێژی ڕەسمی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ،بەفەرمی وەڵامی حکومەتی ھەرێم دەداتەوە، کەجەکە ڕەتیدەکاتەوە، گەریلاکانی ئەوان بۆری نەوتی کوردستانیان تەقاندبێتەوە، ڕادەگەیەنێت:

قەیرانەکانی ھەرێم پەیوەندی بەتەقاندنەوەی بۆری نەوتی کوردستانەوە نییە، ئێمە دژی قوتی خەڵکی خۆمان لەباشور نین، ئەوەی ھەرێمیش دەیڵێت ڕاست نییە.

ڕۆژی (١٧ی شوباتی ٢٠١٦) حکومەتی ھەرێم تەقاندنەوەی بۆری نەوتی (کوردستان ـ جەیھان)ی ڕاگەیاندو گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)شی تۆمەتبارکرد بەتەقاندنەوەی ئەو بۆریە لەشاری ڕۆحای باکوری کوردستان.

تەقانەوەی ھێڵی نەوتی ھەرێم لەشاری ڕۆحای باکوری کوردستان، ھیچ پەیوەندیەکی بەئێمەوە نییە، ھێزەکانیشمان شتێکی لەو شێوەیەیان نەکردوە، نازانین کێ شتی وایکردوە. تورکیا بەئاشکرا دوژمنایەتی گەلی کورد دەکات، ئەو جۆرە پەیوەندیەی حکومەتی ھەرێم و دەوڵەتی تورکیا خزمەت بەبەژەوەند ی نەتەوەیی ناکات، بەڵکو زیانیشی پێدەگەیەنێت.

بەڵام حکومەتی ھەرێم بۆچونەکانی ئەوان چەواشە دەکەن، وای نیشاندەدەن گوایە ئێمە وەکو پەکەکە دژی خەڵکی کوردستان و قوتی خەڵکین، ئەو قسانە ڕاست نیین، لەگەڵ ئەوەی ئێمە ئەو بۆریە نەوتانەشمان نەتەقاندۆتەوە، بەڵام حکومەتی ھەرێم خۆی لەقەیراندایەو موچەی خەڵک نادات، ئەوەش ھیچ پەیوەندیەکی بەتەقاندنەوەی بۆری نەوتەوە نییە.

قەیرانی دارایی ھەرێم دروستکراوە، حکومەت دەیەوێت خەڵک چەواشە بکات، کە قەیرانەکان بەھۆی تەقاندنەوەی بۆریە نەوتیەکەوەیە"، ئاشکراشیکرد، ھەرێم دەیەوێت کێشەو قەیرانەکان بخاتە ئەستۆی پەکەکە. ئەگەر ئەو پەیوەندیە خزمەت بەبەرژەوەندی نەتەوەیی بکات، ئێمە ھەرگیز نابینە ھۆکاری بڕینی قوتی گەلەکەمان لەباشوری کوردستان".

وتەبێژەکەی کەجەکە دەپرسێت ئایا پارەی ئەو نەوتە بۆ کوێ دەچێت؟، ھەر خۆیشی وەڵامدەداتەوەو دەڵێت:  ئێمە دەزانین کە ئەو پارەیە بۆ بەرژەوەندی گەلەکەمان خەرجناکرێت، بۆیە بەئاشکرا دەڵێین دژی ئەو دۆخەین کە خوڵقێندراوە.

 

 

Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved