| ||
|
||
کاڵکان: با هیچ که‌سێک بێ پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ری داوای ئاگربه‌ست نه‌کات
ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌رێوبه‌رایه‌تى KCK "دوران کاڵکان" دیداره‌کانى ئیمراڵی، هه‌ڵویستى حکومه‌تى AKP و لایه‌نى کوردى ، بۆ چاره‌سه‌رکردنى پرسى کورد هه‌ڵسه‌نگاند و په‌یامى گرنگى دا. کالکان رایگه‌یاند :" قۆناغه‌که به‌شێوه‌یه‌کى یه‌ک لایانه و ته‌نیا له‌لایه‌ن کوردانه‌وه نابێت ، ئه‌مه گرێدراوى هه‌موولایه‌نه‌کانه . ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ش روونبکاته‌وه هه‌ڵوێستی حکومه‌تی AKP و پارته‌کانی تره ." ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌رێوبه‌رایه‌تى KCK "دوران کاڵکان" به‌شدارى به‌رنامه‌ى "سێلا سوور"ى که‌ناڵى "سێرتک تیڤی" بوو و په‌یامى گرنگى دا. کاڵکان، ده‌رباره‌ى دیداره‌نى له‌گه‌ڵ رێبه‌رى گه‌لى کورد "عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان" ئاخاووت و ووتی: " ئه‌و دیدارانه‌ى که ئێستا له ئیمرالى به گفتگۆ به‌رده‌وام ده‌کات تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵ کرا ، کۆمه‌ڵکووژى پاریس له ئارادایه . رێبه‌ر ئاپۆ له دوایین دیداریدا که له‌گه‌ڵ براکه‌ى ئه‌نجامى دابوو "ئه‌مه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندبوو" ، رایگه‌یاندبوو که ئه‌و هێزانه‌ى به‌شدارى "پیلانگێرى نێوده‌ڵه‌تی" بوون ، له پشتى ئه‌و رووداوه‌ن و داواى کردبوو که ئه‌نجامه‌کانى لێکۆڵینه‌وه‌کان ئاشکرا بکرێن. " دوران کاڵکان ده‌رباره‌ى هه‌ڵوێستى AKP، له‌باره‌ى چاره‌سه‌رکردنى پرسى کورد ، ووتی: " هه‌ڵوێستى BDP له جیى خۆیدایه و ده‌بێت رۆڵى خۆیان بگێرن .به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵوێسته له‌لایه‌ن AKP ه‌وه رێگرى لێ‌کرا ، AKP ده‌یه‌وێت هه‌موو هه‌نگاوه‌کان بۆ ئه‌نجامدانى دیدار و چاره‌سه‌رى بکاته سه‌رکه‌وتنێک بۆ خۆی. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى AKP ، جێ ى گوومانه . " دوران کاڵکان له درێژه‌ى وته‌کانى دا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، که AKP به‌م هه‌ڵوێستانه‌ى خۆى خاوه‌ن زیهنیه‌تێکى چاره‌سه‌رکردنى پرسى کورد نییه، یان به‌شێوه‌یه‌کى تر ئێستا له‌و ره‌وشه نییه که پرسى کورد قبوڵ بکات و ده‌ڵێت:" له قه‌بوڵ کردنى بوونى گه‌لى کورد زۆر دووره. ئه‌گه‌ر بێتوو (تۆ) دووربیت له قبوڵکردنى ( بوونێک )، ناتوانى به‌شێوه‌یه‌کى راست ئه‌و پرسه بناسی. به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌ڵێن ( ئێمه به توندوتیژى و چه‌ک ) چاره‌سه‌رى ده‌که‌ین." ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌رێوبه‌رایه‌تى KCK"دوران کاڵکان" ده‌رباره‌ى هه‌ڵوێستى کوردان له‌مه‌ر "چاره‌سه‌رى پرسى کورد" به‌م شیوه‌یه دووا: "PKK پرسه‌که نییه ، به‌ڵکوو PKK هێزى چاره‌سه‌رکردنى پرسه‌که‌یه. هه‌وڵه‌کان بۆ له‌ناوبردنى PKK پرسى کورد چاره‌سه‌ر ناکات ، پرسه‌کان له تورکیا چاره‌سه‌ر نابێت و دیموکراسى له تورکیا دابین نابێت . هیچ که‌مووکورتیه‌ک نه له‌لایه‌ن رێبه‌ر ئاپۆ ، نه له‌لایه‌ن PKK و گه‌لى کورده‌وه له ئارادا نییه. به‌ڵام AKP له‌هه‌مان ره‌وش دا نییه . جێ متمانه نییه، به‌ڵام ئێمه نازانم به چ شێوه‌یه‌ک نزیکى پرۆژه‌ى چاره‌سه‌ری رێبه‌ر ئاپۆ ده‌بێت. " کاڵکان له لێدوانه‌که‌یدا ، وته‌کانى رابردوشى به‌بیر هێنایه‌وه و ده‌رباره‌ى هه‌ڵوێستى ئه‌وکاته‌ى AKPش ووتی: "له رابردوو چه‌ندین پرۆژه خرانه روو، له 15ى ئابی ساڵى 2009 دا رێبه‌ر ئاپۆ ( نه‌خشه‌ى رێ چاره‌سه‌ری ) پێشکه‌ش کردبوو ، هه‌روه‌ها له‌ساڵى 2011 دا ( پرۆتۆکۆلى چاره‌سه‌ری ) پێشکه‌شى راى گشتى کردبوو و ووتیبووى ( با ده‌ست به دانوستاندن بکه‌ین ). به‌ڵام AKP ئه‌م هه‌موو پرۆژانه‌ی ره‌تکرده‌وه و ده‌ستى کرد به پێشخستنى ( قۆناغى شه‌ر ) ، ئێستاش له‌ره‌وشێکى گرانتره. گۆشاره‌کانى کۆمه‌ڵکاش به‌ئامانجى چاره‌سه‌رییه. به‌ڵام زیهنیه‌ت و سیاسه‌ته‌کانى AKP ئاماده نییه بۆ چاره‌سه‌ری ". دوران کاڵکان رایگه‌یاند که ئه‌وان تا ئێستا ئه‌و ( پرۆژه چاره‌سه‌رییه )ى که ئۆجالان ئاراسته‌ى ده‌وڵه‌تى کرد و نه‌بینیوه و له‌و باره‌یه‌شه‌وه وتی: " ئێمه نه‌مان بینیوه ، به‌و هۆیه‌شه‌وه نا‌توانیین ده‌رباره‌ى ناوه‌رۆکى ئه‌و ( پرۆژه‌یه ) شتێک بڵێین. به‌ڵام ئێمه تێڕوانینی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌زانیین ، و نێرینى ( گه‌لى کورد )ش ده‌زانیین ، ده‌ى با بزانیین داواى چ ده‌که‌ن و نییه‌تیان چییه . چاره‌سه‌رییه‌کى چۆنیان ده‌وێ ئاشکرایه ." ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌رێوبه‌رایه‌تى KCK"دوران کاڵکان" په‌یامێکى به‌م شیوه‌ى دایه ئه‌و که‌سانه‌ى که داواى ( ئاگربه‌ست ده‌که‌ن ) و ده‌ڵێن :"ئه‌وانه‌ى که به‌دواى ئاگربه‌ستدا ده‌گه‌رێن ، ده‌بێت خاوه‌ن ده‌سپێشخه‌رى و خاوه‌ن پرۆژه‌ى چاره‌سه‌رى دیموکراتى و سیاسى بن ، پاشان رێبه‌ر ئاپۆ رۆڵى خۆى ده‌گێڕێ بۆ چاره‌سه‌رى که له‌هه‌مان کاتدا ئاماده‌یه و بۆراى گشتى راده‌گه‌یه‌نێت. رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ستنیشانیکردبوو ، ده‌بێت قۆناغێکى به‌و شیوه پێشبکه‌وێت . بریاردان و هه‌ڵویستى خۆى به شیوه‌یه‌کى ( روون ) بۆ راى گشتى ئاشکرا کردبوو. به‌ڵام ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌کى یه‌ک لایه‌نه و ته‌نیا له‌لایه‌ن کوردانه‌وه نابێت ، ئه‌مه گرێدراوى هه‌موو لایه‌نه‌کانه. ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ش روونبکاته‌وه هه‌ڵوێستى AKP وه و پارته‌کانى تره ." |
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||