مۆڵهتی مانهوهی موجاهیدین درێژ کرایهوه

 

 بەگوێری سەرچاوەکانی هەواڵ نوری مالکی سهرۆک وهزیری عێراق ڕایگهیاند که له وڵامی داواکاری ڕێکخراوی نهتهوه یهکگرتووهکان  بۆ درێژ کردنهوهی مۆڵهتی داخستنی کهمپی ئهشرهف، بارەگای سەرەکی ئهندامانی ڕێکخراوی موجاهیدین لەعێراق، ماوهکهیان بۆ ٦مانگی داهاتوو دا درێژ کردووهتهوه‌.
 شایانی باسە پێشتر سەرۆك وەزیرانی عێڕاق نوردی مالیکی ڕایگهیاندبوو که دهبێت ئهندامانی موجاهیدین تا کۆتایی ئهمساڵ، کهمپهکه چۆڵ بکهن.
 نوری مالکی ڕایگهیاند که ماوهی داخستنی کهمپی ئهشرهف دهکهوێته 6 مانگی دیکه و ڕایگهیاند که ڕێکخراوی نه‌‌تهوه یهکگرتووهکان  بڕیاری داوه ٤٠٠ تا ٨٠٠ کهس له دانیشتوانی کهمپهکه بنیرێته وڵاتانی دیکه.
 دوای دهرچوونی هێزهکانی ئامریکا له عێراق ، ئهندامانی موجاهدین ڕایانگهیاندووه که ژیانیان لەمەترسیدایە.

 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved