قەڵەمێکی تر تیرۆ کرا

بەداخ و بەژارەیەکی گەورەو گرانەوە قەڵەمێکی تری ئازادی و بوێری لە کۆڕەپانی کوردستاندا  لە ناچەی گەرمیان لە

شاری کەلار، رۆژنامەنوس کاوە گەرمیانی تیرۆرکرا. بە ناوی ماڵپەڕی قادرزادەوە  بەتوندی ناڕەزای دەردەبڕین بەرامبەر

 بەو کردارە قیزەونە کە دوای سۆرانی مامە حەمە و سەردەشت عوسمان قەڵەمێکی تری بواری ئازادی ورۆژنامەنووسی

 تیرۆر کرا. دیارە ئەمە لەکاتێدایە کە هەرێمی کوردستان بانگەشەی ئازادی و دیموکراتی دەکات ،کەچی تیرۆر کردنی

 ڕۆژنامەنووسان بەردەوامە. تیرۆر کردنی سۆرانی مامە حەمە و سەردەشت عوسمان هێشتا لەبیر نەچونەوە ،کەچی

 دەستی تیرۆ گەیشتە قەڵەمێکی تری ئازادی و لە ماڵەکەی خۆیدا تیرۆر کرا . زۆر بەداخەوە  دۆسیەی تیرۆر کردنی

 سۆرانی مامەحەمە و سەردەشت عوسمان بەسینارۆ کۆتای هات . کەچی خەریکە سیناریۆیەکی تر بۆ تیرۆر کردنی

 ڕۆژنامەنوو کاوە گەرمیانی دروست دەکەن کە چوار کەس بەتیرۆرکردنی دەسگیر کراوە. ئەوەی جێگای داخە دەستی

 پشت تیرۆر کردنی سۆرانی مەمە حەمە و سەردەشت عوسمان وەك خۆی ماوەتەوە، دەستی پشت تیرۆر کردنی کاوە

 گەرمیانیش هەر بەهەمان شیوەیە دەبێت. کە واتە ئەوەمان بۆدەردەکەوێت سینارۆیەکیش بۆ تیرۆرکردنی کاوە

 گەرمیانی دروست دەکرێت و دۆسیەی تیرۆر کردنی کاوە گەرمیانیش وەك کەیسی سۆران و سەردەشت کۆتای دێت و خودا

دەزانی چ قەڵەمێکی تر تیرۆر دەکرێت دەوای ئەویش .

 بۆیە داواکارم لە حوکمەتی هەرێم هەرچی زووە دەستەکانی پشت تیرۆر کردنی قەلەمەکان ئاشکرابکرێت بەسزای

 خۆیان وەربگرن وچیتر سیناروێ بۆ خۆڵکردنە چاوی خەڵکی دروست نەکڕێت. چیتر قەڵەمە ئازادەکان نیشانە نەگیرێت و

ناوبانگی هەرێمی کوردستان لەوەزیاتر لەکەدار نەکرێت. چونکە ئەوەیەکەمجار نیە قەڵەمی ئازادی تیرۆر بکرێت

 لەهەرێمی کوردستان. بۆیە بە ناوی ماڵپەڕی قادرزادەوە پرسەو سەرەخۆشی ئارستەی بنەماڵی کاوە گەرمیانی دەکەین

 لە خودای گەورە دواکارین ئارامی ئاسوودەی بەبنەماڵەی کاوە گەرمیانی ببەخشێت، چیتر قەڵەمێکی تر تیرۆر نەکرێت.

 دەستی ڕەشی تیرۆر ئاشکرابێت و تاوانباران بەسزای خۆیان بگەیەنرێت. لەگەڵ ڕیزی ماڵپەڕی قادرزادە

ئەم هۆنراوەیەش پێشکەشە بەگیان قەڵەمی شەهید گاوە گەرمیانی و هەموو شەهیدانی قەڵەم

ماڵپەڕی قادرزادە

بەرواری ١٠/١٢/٢٠١٣

Qadirzada.com © 2009 - 2013. All rights reserved