| ||
| ||
دڵت لاسكه گه‌ڵای رۆحی منه
كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر
١ حه‌زم له په‌لكه گیای رۆحی تۆبوو تا له‌ژێر سێبه‌ری تارمایی باڵاتا پشوو بده‌م چونكه ورشه‌ی گه‌ڵای دڵی تۆ وه‌ك كاتژمێره‌كه‌ی ده‌ستم لێ ده‌دات بۆ دیده‌نی تۆ ٢ حه‌زم له‌به‌ر هه‌یوانی به‌هاری دڵته تاكوو لهكازیوهیهكدا سه‌رخه‌وێك بشكێنم نه‌وه‌ك رۆژێك دابێت نه‌گه‌م به‌خۆری هه‌تاوی ره‌نگی تۆ ٣ حه‌زم له خه‌نده‌و تروسكه‌ی ئه‌نگوسته چاوی تۆیه تاكوو وه‌ك باڵنده باڵ بگرم نه‌وه‌ك له شه‌وه‌زنگی ئازادایدا جوانیه‌كانی هه‌ناسه‌ت نه‌بینم ٤ حه‌زده‌كه‌م ره‌نگم ببێت به‌بارانی شه‌ونمی رووی تۆ تاكوو سیمای زه‌رده‌خه‌نه‌ت ببینم نه‌وه‌ك باوه‌شی سه‌فه‌رت ریگه نه‌دات گوڵه‌كانی لێوت بمژم ٥ حه‌زده‌كه‌م ده‌نگت وه‌ك ره‌هێڵه‌و زریان ببیستم تاكوو بۆنی گوڵی ئه‌رخه‌وانی و كۆتری ئاشتی په‌رچه‌مت بكه‌م ٦ هه‌میشه په‌یامێكم پێیه بۆتۆ نه‌وه‌ك كۆرپه‌ی باوه‌شت وه‌ك كانیاو ووشك بێت و كۆشكی خه‌ونه‌كانم نه‌یه‌ته‌دی و ملوانكه‌ی دڵت به‌رێ بۆخۆ ٧ چه‌ند منداڵیم سپێده‌یه‌ك گڕوو گاڵی بووكه شووشه‌ی دڵت ده‌گرم تاكوو له‌ژێر سێبه‌ری گه‌ڵای رۆحتدا به‌ئه‌سپایی به‌چه‌پكێك گوڵی نێرگزه‌وه بێم و بچم
|
||
Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved
| ||