ماچێک لە پەڕەی گوڵ.

کەژاڵ ئیبراهیم خدر

١

من دەمەوێت

دەستت ماچ کەم

نەوەک کوڵم ولێوەکانت

ھەر بۆئەوەی ووشک نەبێ

ھەست و سۆزی نێو دڵەکەم

وەک و خاک و خۆڵە ساردوو سڕەکەی بیابانت.

٢

گەردەتەوێ ماچم بکەی

دەبێ پەساپۆرتت پێ بێ

بۆ دەربازبوون لەسنورم

دڵنیایەبە گەرتۆ نەبی

لە ھیچ کەسێکی تر نابوورم.

٣

من ماچ بەماچ دەگۆڕمەوە

خۆت دەزانی، قەرزیش وایە

ئەمە یاسایی عشقی منە

نازانم لای تۆ چۆن رەوایە؟

٤

من ماچی پەرچەمت دەکەم

چونکە بۆمن دارستانە

خۆت دەزانی عاشق وایە

حەزی لەژوانی نێو بێستانە.

٥

من بەتەنھا ماچێکی تۆ

بەسەدان ماچ ناگۆڕمەوە

ئەمە یاسای دڵی منە

لای دادوەریش نایسڕمەوە.

٦

رەنگە تێر نەخۆم بەماچێ

چونکە ماچی تۆ شەرابە

پیکی لێوت مەستم دەکا

بۆیە ھەمیشە خەرابە.

٧

ئەگەر کەسی ماچت بکا

من دڵ و گیانم دەلەرزێ

گەر لێوەکانی من نەبێ

بەفر چیایش تۆ نابەستێ.

٨

دەڵێی ھێندە ماچم مەکە

باسوراوت نەسڕێتەوە

چۆن عاشقم

ئەگەر لێوم لە لێوی تۆ ببێتەوە.

٩

دەرگاکەتم لێ دامەخە

گەر ھەموو رۆژێ

بێم بۆلات

چونکە دڵم ھەر تۆی دەوێ

بۆیە جەسەتەم بۆتە خەڵات.

١٠

لەدوورەوە دەتناسمەوە

بۆنی ماچی منت لێدێ

خۆت دەزانی گشت چاو ساغێ

دەزانێ خۆر لەکوێ ھەڵدی.

 

Qadirzada.com © 2009-2022 All rights reserved