|

كەژال
ئيبراهيم
خدر
1
کەسەیری
چاوانت
دەکەم
وا
هەست
دەکەم
یاری
لەگەڵ
کچەکەم
دەکەم
ئەو
ساتانەی
دەڵێ
دایە
باتێر
سەیری
چاوی
یەک
بکەین
ئاخۆ
کاممان
پێش
ئەوی
تر
چاوەکانی
دەتروکێنێ
یارییەکە
دەدۆڕێنێ
.
2
کەسەیری
چاوانت
دەکەم
لەدەریایەک
رادەمێنم
دەمباتەوە
سەردەمی
مناڵیم
و
لەدوامەوە
دایکم
هاوارم
لێ
دەکا
کچێ
،نەڕۆی
ئەو
دەریایە
دەتخنکێنێ
3
لە
تێڕوانینی
چاوانتا
خەیاڵ
دەمباتەوە
دنیایەک
دوور
لە
نیگای
چاوەکانت
بەڵام
لەوێ
من
کوێر
دەبم
هیچ
چاوێکی
تر
نابینم
4
چاوەکانت
مامۆستان
و
وانەی
عەشق
دەڵێنەوە
من
خوێندکارێکی
تەمبەڵم
لەبەردەمتا
وڕوکاسم
نەوەک
جارێ
بەسەدان
جار
بیڵێنەوە
5
لەهەموو
ئەندامەکان
زیاتر
چاوەکان
عاشقن
بەڵام
هەمیشە
لێوەکان
بزە
دەیانگرێ
و
پەنجەکان
سەما
دەکەن
6
کەتێر
سەیرت
دەکەم
لەنێو
چاوەکانی
تۆدا
خۆم
وون
دەکەم
نازانم
تۆ
لەچاوەکانی
مندا
دەتوێیتەوە
یان
من
لەچاوانی
تۆدا
7
مامانەکە
بەمناڵی
هەردوو
چاوی
بۆ
رەش
کردی
کەسێ
نەیووت
…
هەڵەی
کرد
من
نەبێ
،
بەبارانی
چاوەکانم
بۆم
شوشتییەوە
8
باران
بەئارەزووی
خۆی
دەبارێ
بۆیە
ناچار
بووم،
هانام
هێنا
بۆ
ئاسمانی
چاوەکانت
زەوی
وشکەوە
بووم
تێربکات
9
هەرکاتێ
بڕیارتدا
بۆ
هەمیشە
چاوەکانت
بخەوێنی
ئەوسا
منیش
هەموو
خەونەکانم
لەدەست
دەدەم
.
10
جوانترین
پێناسە
بۆ
خۆشەویستیت
لای
من
چاوەکانتە.
|