نیشتمانێک لەئەرخەوان

کەژاڵ ئیبراھیم خدر

 

 

 ١

 دەیان جار چووومەتە وەرزی  تەنھایی

 دڵی باخێکی بەجێماوی پڕ ئەسرین و

 گۆرستانێکی بێ باڵندەو

 تریفەی شەونمی مانگ و

 کیژۆڵەیەکی بێ ناونیشانم دیووە

 دەیان جار بەنێوپایزی

 عەشقێکی تاریکدا راگوزەربووم

 کەمەرگی خۆیان لەنێوو

 شەپۆلە سەر شێتەکانی دەریادا بینیووە

 

٢

 من لەخۆمەوە نەھاتوومەتە نێوو باخچەی

 پڕ لەگوڵزاری ژیانەوە

 من لەبەھاری خوێنەوەو

لە نێو کەشتیەکی بەجێماوەوە  ھاتووم

 لەنێو شەپۆلی دەریایەکی ھێمندا

 سەرم وەک ئاوی روبار سپی و

 دەرونم وەک گەڵایەکی وەریوو

 ٣

 من لەخۆمەوە نەھاتووم

 لەنێو ئاگری بەرئاگری سوتاندا

 لەپێدەشتی بەگوڵ چێنراوی زامەکاندا

 تێکەڵاوی رەنگی تاریکی و

 دڵ شکانی پەپولەیەک

 ھاتووم و، لەدایک بووم

 ٤

 من لەخۆمەوە نەھاتووم

 لەزستانێکی پڕ کڕێوەو تۆفاندا

 لەشارێکی داڕوخاوی وێرانەدا

 لەدایک بووم

 تاکوو رەنگی رەش بکەمە بەرم

 ئەوکاتەی باوکم جێی ھێشتم

 شعرێکی رەش پۆش ھات و،، کردیە بەرم

 من گریانم وەک باڵندەو، نەسیمی مۆسیقایەک

 نەناسی بوو ،ئەوپێی ووتم

 ٥

 من لەخۆمەوە نەھاتووم

 بچمە دنیای دڵشکان و ئازارەوە

 جەستەی سوتاوی ژنێکی ھەڵەبجە

 پشکۆی رقێکی توڕە بوون

 وای لی کردم زامەکانیان بنوسمەوە

 ٦

 من لەخۆمەوە نەھاتووم

 ببمە باڵندەیەکی دیل

 ئەوەگریانی منداڵە ھەژارەکانی

 کەرکوک بوو وای لی کردم

 بچمە نیو دنیای خەباتی

 کیژۆڵە نەشمیلەکانی قەندیل

 ٧

 ئەگەررۆژێک ھات و،

 لەشارەکەمدا دیارنەمام

 لەدارئەرخەوانەکانی سەیوانی

 وەرزی وەرین  بۆم بگەڕَین

 رەنگە لەسەر گۆری شەھیدان بم

 ئەگەرلەویش نەمدۆزنەوە

 رەنگە لەکۆڵانێکی داڕوخاوی قەڵادزێ و

 لەماڵی ژنە بێوەژنێکی پاکیزەیی

 دوای ئەنفالی گەرمیان بم

 ٨

 ئەگەر لە ھیچیشیان نەبووم

 لەوانەیە بوبم بەکۆترێکی سپی

 بۆباڵای ئەم گەلە بخوێنم

 یاخوود بوبم  بەشعریکی ناسک

بۆکێلی گۆڕستانەکان و

وەرینی خونچە گوڵی، ژاکاوی ئازیزانم

٢٠١٢

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved