زەردەپەڕی بەیانیان

 

کەژاڵ ئیبراهیم خدر

  ١ 

لەزەردەپەڕی بەیانیەوە

  لەرەنگی پایز دەڕوانم

  تاکوو تەنهایم پێبەخشێ

  رەنگی پایز بۆتە

  گەڵای وەریووی وەرزی من

   لەودیوو پەرچەمی وەریوی پایزەوە

  دەڕوانمە نمەی چاوانت

  تاکوو تاریکستانی سەررووت

  بەگوڵ بۆنی کەم ناوت؟

 

  ٢

  ئەمشەو باڵندەی دڵ من

  بۆتە فریشتەی رۆحی تۆ

  هەر رۆژێک بێ لەشەقەی باڵدەدەنء دەفڕن

  لەنێوان قەفەسی باڵندەو عەشقی مندا

  ئەوە پەپولەی دڵمە

  بەدزیەوە

  بەرەو رووت دێ.

  ٣

  گەر تۆرۆژێک بێتء بتەوێ

  بەماچ ئاشتم بکەیتەوە

  دەبێت ماچی سەرلێوت

  تینویەتی دڵم بشکێنێ

  ئەوەمنم لەدامێنی ئەوماچەدا

  بوومەتە درەختێکی ووشک بوو.

  ٤

   لەدەروازەو روخساری دڵمەوە

  چەندەها ماچی گەرمت بۆدەنێرم

  ماچی ئاشتی

  سپی وەک بەفر.

   ٥

تۆ کازیوەی بەربەیان بوویت

   منیش نیگای چاوەکانت

  سپێدە شعرێکی پێبەخشیم

  زەرد بوو وەری

  نەگەشتمە دیدەنیء هەوارت.

  ٦

  لەشەوانی ئەنگوستەچاوو پڕ تاریکیدا

  دەڕوانمە تروسکای خۆر

  تاکوو بۆنی تۆم بۆبێنێ

  بشێ ئەو تروسکایە پەنجەرەی دڵم

  بکاتەوە.

   ٧

  من کزەی بام، زۆر خۆش دەوێ

   وەکوو کاژمێژەکەی ژوورسەرم

   شنەی شەماڵ لەگەڵ خۆیا دێنێ

   ئەوەی کزەو شنەی شەماڵی نەبینیبێ

  نازانێ سەرچاوەی عەشق

  لەکوێوە سەردەردێنێ.

  ٨

  چەند دەمەوێت پەنجەرەی دڵ بکەمەوە

   لەگەڵ عەشق ئاست ببمەوە

  دەیان شۆفار دەبنە رێگر

  تاکوو پەردەی دڵم لەناوبەرن.

  ٩

  شەو دۆزەخە

   مەرگیش وەک ئەو

  ئەوکاتانەی مەرگء

  دۆزەخ بەیەک دەگەن

  من بیر لەچاوەکانی تۆ دەکەمەوە.

  ١٠

   دەریا هەرگیز بێزار نابێ

   بۆساتێکیش ئارام نابێ

  ئەوەی شەپۆلی دەریای نەبینیبێ

  نازانێ سێبەری عەشق لەکوێیە.

  ١١

   وەختێک عاشق دەبێتە

  مۆمێکی سوتاو

  هیچ دەنگێک لەو سامناکتر نیە

  کاتێک عاشق دەبێتە

  شووشەیەکی شکاو

  هیچ دەنگێک لەو، بەسوێ تر نیە.

  ١٢

   من رۆشنایی خۆرو

  گرمەی هەورو

  لێزمەی بارانم هەرناوێ

  ئەگەر بۆنی سوتانی عەشقی

  تۆی تیا نەبێ.

  ١٣

  سوتانی عەشق سەفەرێکی ناوەختە

  رۆشنایی دەکاتە تاریکی

  ئەوەی عەشقی لێدزرابێ

  دەزانێ هەناوی چ رەنگێکە.

 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved