|
| ||
|
|
||
|
زایەڵەی ووشەکان
كةزال ئيبراهيم خدر
1 ویستم وەک گوڵ ناوت بێنم گوڵێک نەبوو بگات بەتۆ ویستم وەک جوان بتنەخشێنم جوانێک نەبوو لە وێنەی تۆ لەنێوانی پێناسەی تۆو وشەکانما من تێ ناگەم خۆم وون دەکەم یاخود تۆ!؟
لێم زیزبیت و نەمدوێنی چاوەکانم لێت خۆش دەبن دەستەکانم لێت خۆش دەبن بەڵام هەرگیز پێنووسەکەم کەخوێنی لاشەی بۆ رشتووی لێت خۆش نابێ !؟
هەرچی گوڵە دەیوەرێنن پەنجەکانی من عاشق نین بەڵام رۆژنیە، لە پێناوتا ملی گوڵێ نەقرتێنن.
قەت ناوەکەت تۆمارناکەم لە نێو هەستمدا دەینوسم دەشێ ، دەبێ دەفتەر وون بێ و بدڕێ بەڵام هەرگیز لەناخمدا ناوت ناسڕێ
ووتم خودایە خەون بێ شەوێکی دی خەوم بینی ووتم خودایە بەراستی بێ لە نێوانی خەونەکانما، ئەوەی بینیم نەمزانی خەو بوو یاراستی
ژوورسەرم لەیەک دەچن ئەو چەندە بۆکات لێدەدا دڵی منیش هێندە بۆ تۆ
دێیت و دەچی هەندێ جار وا پێ دەچێ لەشەڕێکی خوێناویا هاتوویتەوەو هەندێ جاریش لەزەماوەند بۆیە زۆر رۆژ من لەتۆوە مانای پێکەنین فێردەبم و هەندێ رۆژیش مانای گریان
لەیەک دەچێ چاومان ، قژمان و بەرگمان تەنیا جانتاکەمان نەبێ لەجانتاکەی مندا شعرو لەجانتاکەی ئەودا پارە
دەوری تیادا دەبینین بناری کوێستانەکان شانۆیەتی عشق نوسەریەتی هەر خۆم و خۆت ئەکتەر و دەرهێنەرو رەخنەگرین تۆ هەڵۆیەکی تەریوو من پەڕەسێلکەیەکی تەریوو شانۆیەکە بەم شێوەیە کۆتایی دێت من ئاو دێنم تۆ چیلکەدار با ئەو هێلانەیە دروست کەین تەنیا من و تۆ تێی دەگەین
هاتووم تاکوو پەنجەکانم گوڵ دەربکەن لێوەکانم چۆڕاوگەی حەز بیانشواتەوە من ئەو پردەم هەر روبارێک کە نەتوانی مەلەی تیا بکەیت لای من بپەڕیتەوە.
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||