| ||
|
||
"دڵی من" نوێترین گۆرانی که‌ژاڵ ئاده‌می به شێوازی کلیپ
لەنوسراوێکدا بۆ ماڵپەڕی قدرزادە،خاتوو کەژال باس لە کلیپە نوێەکەی بەمشیوەیە دەکات: "دڵی من" دیاری ئه‌مجاره‌مه بۆ هه‌موو ئه‌و دڵانه‌ی له بێده‌نگیدا ده‌توێنه‌وه. قه‌سیده‌ی شه‌یدایی و چیرۆکی دڵته‌نگیم هۆنیوه‌ته‌وه و به‌رۆکی بێده‌نگی ئه‌دڕم و به‌ده‌م نه‌رمه‌بای ئاواز و مۆسیقاوه ده‌بمه میوانی ساته‌کانتان. "دڵی من" هۆنراوه‌ی خۆم، له ئاواز و مۆسیقای مامۆستا عه‌لی شه‌کووری، به سه‌رپه‌رشتیاری ده‌رهێنه‌ر به‌ختیار فه‌تاح و کامێرای سامان جه‌لال به‌رهه‌م هێنراوه و پێشکه‌شی جه‌ماوه‌ری هونه‌ردۆست ده‌کرێت. له‌م کلیپه‌دا شانازی ئه‌وه‌م هه‌یه به‌ڕێز "زه‌رده‌شت ڕاد" یه‌کێک له ئاکته‌ره تواناکانی فیلم و شانۆی وڵاتی سویدم له‌گه‌ڵ خۆم ببێت. به‌و هیوای دیاریێکی شیاو بێت بۆ ئێوه که گوێم لێده‌گرن و هه‌ناسه‌ی شیعر و ئیلهامی ئاوازه‌کانمن
که‌ژاڵ ئاده‌می بۆبینینی کلیپەکەی خاتو کەژال ئادەمی کلیکی ئەم لینکە بکەن: http://youtu.be/5KZ9UxHehC0 |
||
Qadirzada.com © 2009 - 2013. All rights reserved
|
||