ژنه‌ شاعیرێكی كورد له‌ شاری سلێمانی كۆچی دواییكرد

 

كەژاڵ ئیبراهیم، شاعیرو ئەندامی یەكێتی نووسەرانی كورد شەوی رابردوو بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد، بەیانی ئەمڕۆش تەرمەكەی لە گۆڕستانی "قولەرەیسی" لە سلێمانی بە خاك سپێردرا.

شه‌وی رابردوو ٢٤/٤/٢٠١٨خانە شاعیری کورد ‌، كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر له‌ شاری سلێمانی كۆچی دوایكرد.

 

کەژاڵ ئیبراهیم خدر کێییە؟

 

خاتوو کەژساڵ لەساڵی ١٩٦٨ لەشاری قەلادزێ لەدایك بووە.

خوێندنی سەرەتاییو ناوەندی دواناوەندی تەواکردوە.دەرچووی شەشی ئامادەییە.

خاتوو کەژاڵ ژیانی هاوسەری پێك هێناوە خاوەنی سێ منداڵە بەناوەکانی: نامری ، نوالە و داریاس.

لەساڵی ١٩٨٧ دەستی بەنووسین کردوە وسەرەتا بە شێعری منداڵان دەستی پێکردوو ڕووی کردەدنیای شێعر نووسین.

زۆربەی زۆری شێعرەکانی لە گۆڤارو رۆژنامەکان و سایتەکاندا بڵاو کراوەتەوە هەروەها خاوەنی ١٥ نامیلکەی شێعرە.

لەبەر بەپێزیی و پڕ مانایی و گرینگی هۆنراوەکانی ،زۆر بەی هۆنراوەکانی وەرگێڕاونەتە سەر زمانەکانی عەرەبی ، فارسی وەگرنگیەکی تایبەتیان داوە بەهۆنراوەکانی خاتوو کەژاڵ ئیبراهیم خدر.

لەو بەرهەمانەی کە وەگێڕراونەتە سەرزمانەکانی عەرەبی، فارسی بریتین لە:

١/ زیاتر ٧٠ نوسینیان لەسەر هۆنراوەکانی نووسیوە.

٢/ زیاتر لە ١٥ لەهۆنراوەکانی کراوون بەفارسی.

٣/ زیاتر لە ١٢٠ هۆنراوەی کراون بە عەرەبی و وەچەندین لێکۆلینەوەیان لەسەر هۆنراوەکانی نوسیووە.

لەبەر گرنگی هۆنراوەکانی لە ڕۆژنامەو گۆڤارە عەرەبییەکاندا لە میسر، سوریا، لوبنان وعێراق و ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست  لە ئێرانیش لەسەریان نوسیووە وەبایەخێکی تایبەتیان پیداوە

لەو ڕۆژنامە بەناوبانگە  عەرەبیانەش " زمان و شرق أوسط" ن .

هەروەها دوو لە هۆنراوەکانی کراون بەشانۆگەری

خاتووکەژاڵ ئیبراهیم خدر ئەندامی دەستەی نوسەرانی کوردە وە لەزۆربەی کۆڕ و فیستیڤاڵەکان بەژداری کردوە.

تاکو ئێستاش ٢٠ خەڵاتی ڕێز لێنانی پێ بەخشراوە. هەروەها وەزیری ڕۆشنبیری عێراق ڕێزی لێناوە.

 

 

Qadirzada.com © 2018. All rights reserved