|
| ||
|
|
||
|
کۆمەڵکوژیەکەی شیرناخ ناڕەزایی ناوخۆیی ودەرەکی لێکەوتەوە
کارەساتەکە دڵتەزێنەکەی ناوچەی شیرناخ کە کەنزیکەی ٥٠ هاووڵاتی باکوری کوردستانی شەهیدو بریندار کرا، لە بەررواری ٢٩/١٢/٢٠١١ لەباکوری کوردستان، بوەهۆی ناڕەزایی و توڕەی سەرجەم چینو توێژەکانی خەڵکی کوردستان لە هەرچوارپاچکەکەدا ،هەر بۆ ئەم مەبەستە ناڕەزایی وخۆپیشاندان سەرجەم شارو شارۆچکەکانی چوار پارچەی کوردستانی گرتەوە لەهەندێ شارو شارۆچکەدا خۆپیشاندەران ناڕەزایی خۆیان دەربڕی وبەتوندی ئیدانەی ئەو کارە نامرۆڤانەیان کردو ئاڵای تورکیایان سوتاند . وەئەم کارەساتە نامرۆڤانەی دەوڵەتی تورکیاناڕەزایی دەرەکیشی لێکەوتەوە.کوردانی دانیشتووی ووڵتانی ئەوروپاو ئەمریکاو ووڵاتانی تر بۆڕیسواکردنی ئەو کارەنامۆرۆڤانەیە خۆپیشاندانیان سازداو بەتوندی ئەو کردەوە قیزەونەیان شەرمەزارکرد.لەهەمان کاتدا کارەساتی دەڤەری شیرناخ ناڕەزایی ووڵاتانی رۆژئاواشی لێکەوتەوە و ناڕەزای خۆیان دەربڕی بەرامبەر بەو کارەساتەوە وەداوایان لە دەوڵەتی تورکیا کرد ڕوونکردنەوە بدات وتاوان باران بدرێنە دادگا . شایانی باسە حوکمەتی هەریمی کوردستانی ناڕەزایی دەربڕئ بەرامبەر بەو کارەساتە، بەڵام ئیدانەی ئەو کردەوە قیزنەوەی دەوڵەتی تورکیایان نەکرد.وەلەشاری هەولێر ڕێ لەخۆپیشاندەران گیرا کەویستیان ئاڵای تورکیا بسوتێنن،هێزی ئاسایش و پۆلیس بەتەقە بڵاوەیان بە خۆ پیشاندەران کرد .
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||