بۆ ئه‌و پیاوانه‌ی‌ نازانن چ دیارییه‌ك بۆ خۆشه‌ویسته‌كانیان بكڕن

بهشێوهیهكی گشتی پیاوان زۆر لێهاتوو نین له هونهری بازاڕكردنو كڕینی دیاری بۆ كهسهكانیان بهتایبهت ئهگهر ئهو كهسه هاوسهری بێت

 یان خۆشهویستهكهی‌.

ئهوه راسته كه ههمیشه پیاوان دهیانهوێت بچنه نێو مێشكو دهروونی ژنهكانیان تالهو رێگایهوه كلیلی نهێنی حهزو ئارهزووهكانیان بدۆزنهوه‌‌و

 بهدڵنیاییهوه ئهو دیارییه بكڕن كه لهمێشكی ژنهكهدایه، بهڵام ئهم كاره ههروا ئاسان نییه، بهتایبهت ئهگهر ژنهكهیان لهو كهسایهتییانه بێت كه

بههیچ شێوهیهك تهنانهت بهناراستهوخۆش شتێك دهربارهی دواین ئارهزووهكانیان نادركێنن، یان تهنانهت ههندێكجار ئهگهر پیاوان

 زانیارییهكیشیان دهربارهی ئارهزووهكانی ژنهكانیان بزانن ناتوانن بههۆی گرانی نرخهكهیهوه ئهو دیارییه بكڕن.

ئهوهی لێرهدا دهیخوێنیتهوه لیستێكه لهو دیارییانهی كه لهگهڵ حهزو ئارهزووی زۆرینهی ژناندا دێتهوه‌‌و هاوكات ئهو دیارییانهشه كه

 دهتوانیت بهكهمترین نرخ بیانكڕیت بهجۆرێك هیچ قورساییهك لهسهر ئاستی دیاریكراوی داهاتی مانگانهت دانهنێت.

 

١/  كاسێتێكی‌ گۆرانی رۆمانسی، ئهمه ئهو دیارییهیه كه بههیچ شێوهیهك گرانبهها نییه لهڕووی نرخهوه، بهڵام پێویستی به ههستێكی باڵای

 پیاو ههیه لهههڵبژاردنی خۆشترین ئهو گۆرانییه رۆمانسییانهی كه جێگهی خواستی ژنهكهیهتی، یان كاسێتهكه پڕاوپڕ بێت لهو گۆرانییانهی

كه ههڵگری بیرهوهرییهكی خۆشو هاوبهشی نێوانتانه‌.

٢/  وێنهیهكی ههردووكتان بهیهكهوه، یان زیاتر ئهم بیرۆكهیه بكه بهبیرۆكهیهكی رۆمانسی بهوهی ئهلبومێك لهو گرته وێنهییانهی خۆتان

ئاماده بكه كه ههڵگری جوانترین ساتهكانی ژیانتانه بهپێی تێپهڕبوونی كاتو لهنێو ئهلبومهكهشدا بۆشاییهك بۆ وێنهیهك بهێڵهرهوه بۆئهوهی

ببێته جێگهی ئهو وێنهیهی كهلهكاتی پێدانی ئهلبومهكهدا پێكهوه دهیگرن.


٣/  وێنهی خۆشترین شوێن بهلای ههردووكتانهوه، ئهشتوانیت ئهم دیارییه زۆر تایبهتتر بكهیت بهوهی كه خۆت بچیته ئهو شوێنهو ناوی

 خۆتان لهسهر ئهو شوێنه ههڵبكهنیتو دواتر وێنهی شوێنهكه بگریتو لهنێو چوارچێوهیهكی كهشخهدا پێشكهشی بكهیت.


٤/  بهرههمه زیوییهكان، جا بهمهبهستی بهكارهێنانی كهسیی بێت وهك مستیلهی دهستو قاچو پاوانهوتد، یان كهرهستهی ناوماڵ بن وهك

 چوارچێوهی وێنه‌‌و شوێنی مۆم.


٥/  ئێكسسواری قژ، یان پشتێن، یان بازنو ملوانكهو مستیلهی كانزایی كه نرخهكهی زۆر گران نهبێتز .


٦/  جانتایهكی عهمهلی بۆ ههڵگرتنی كهلوپهل لهكاتی بازاڕكردندان ئهشتوانیت خۆت جانتایهك بكڕیتو بهچنین یان بهههر رێگایهكی دیكه

لهسهری بنوسیت بۆ خۆشهویستهكهم، یان دهتوانیت ناوی خۆشهویستهكهتی لهسهر بنوسیت.


٧/  پاكهتێك شوكولاته یان پسكیت لهسهر شێوهی دڵ، یان كێكێك كه یهكهمین پیتهكانی ناوی ههردووكتانی لهسهر بێت.


٨/  جزدانێكی زۆر كهشخهو گهنجانهی تایبهت بهههڵگرتنی پاره‌. 9- مهكینهیهكی تایبهت بهلابردنی خانه مردووهكانی پێستی قاچ.


٩/  پێڵاوێكی زۆر باش بۆ چوونه دهرهوهكانی رۆژانه‌.


١٠/  تاقمێكی پۆشاكی نووستن.


١١/  ملپێچو دهستكێش یان شاڵێكی سهر شانی زستانهیی‌.


١٢/  ملوانكهیهكی ئاڵتونی كه پیستی یهكهمی ناوهكهی لهسهر بێت، یان دڵێكی بچوك بۆئهوهی نرخهكهی زۆر  گران نهكهوێت.


١٣/  چهپكێك گوڵ لهو جۆرهی كه جوانترین جۆری گوڵه بهلای خۆشهویستهكهتهوه‌.


١٤/  تابلۆیهكی زهیتیی زۆر جوان، بهڵام دهبێـ زۆر بهووردی له زهوقی ژنهكهت دڵنیا بێت، یان ئهگهر ژنهكهت لهو كهسایهتییانه بوو كه

 زۆر حهزی به گوڵ‌‌و دیمهنی سروشتی نییه، ئهوا كاتژمێرێكی سهر دیواری بۆ بكڕه‌.


١٥/  تاقمێك شانهی قژ.


١٦/  تاقمێكی مكیاج.


١٧/  تاقمێك به ئامڕازهكامی تایبهت به میكیاج كردن.


١٨/  موجهفیفه یان ئوتوی قژ.


١٩/  گڵۆپێكی زۆر رۆمانسی كه ڕوناكییهكی نزمی ههبێت بۆ ژووری نووستنهكهتان.


٢٠/  ئاوێنهیهك كه قهبارهیهكی گهورهی ههبێت، ههموو ژنێك ئارهزووی ئهوه دهكات ئاوێنهیهكی بهقهبارهیهكی وهها ههبێت كه بتوانێت

بهدڵنیاییهوه پۆشاكهكانی ههڵبژێرێتو رهنگهكانیش پێكهوه بگونجێنێت.


٢١/  ئامێرێكی كاسێت یان CD بۆ ناو ئۆتۆمبیلهكهی‌.


٢٢/  تاقمێك لهو كرێمو بهرههمه زۆر باشانهی كه ماركهنو زۆر باشن بۆ گرنگیدان به پێست.


٢٣/  شوشهیهك بۆن بهتایبهت ئهو بۆنهی كه خۆشترینه بهلا ژنهكهتهوه‌‌و ئهگهر نرخهكهشی زۆر گران بوو دهتوانیت بچوكترین قهبارهی

ئهو بۆنه بكڕیت.


٢٤/  نوێترین كتێبی ئهو نووسهرهی كه باشترین نووسهره بهلای ژنهكهتهوه، یان ئهو رۆمانهی بۆ بكڕه كه باشترین رۆمانه بهلای

 ژنهكهتهوه‌‌و ههوڵیش بده پهیوهندی بكهیت به نووسهرهكهیهوه بۆئهوهی واژۆی خۆی لهسهر نوسخهی رۆمانهكه بكات.


٢٥/  كۆمهڵێك مۆمی رۆمانسی كه ههندێك ووشهو رستهی خۆشهویستی‌‌و پێداههڵدانی لهسهر نووسرابێت.


٢٦/  دهفتهرێك بۆ تۆماركردنی نووسینهكانی، ئهمهش كاتێك دهبێت كه ژنهكهت لهههوادارانی نووسین بێت بۆئهوهی ئهو ههستهی پێ

 ببهخشیت كه تۆ پشتیوانی دهكهیتو هانی دهدهیت بۆئهوی باشترین داهێنان لهو بوارهدا بكات.


٢٧/  سندوقێكی كهشخهی تایبهت به ههڵگرتنی ئاڵتوانو ئێكسسوارهكانی‌.


٢٨/  دوو بلیت بۆ سهیركردنی فیلمێك یان ئاههنگێكی شهو، یان بۆ ئامادهبوون له كۆنسێرتی ئهو گۆرانیبێژهی كه بهلای ژنهكهتهوه خۆشترین دهنگی ههیه‌.


٢٩/  چهند كاسێتێكی فێركاری بۆ چۆنێتی فێربوونی وهرزشی ئایرۆبكسو هونهری ماكیاج كردن، بهڵام بیرت نهچێت ئهم دیارییه كاتێك

 بكڕه ئهگهر ژنهكهت لهبهرچاوی خۆتدا ئاماژهی بهوه كردبوو كه نیازیهتی ئهو كاسێته فێركارییانه بكڕێت، بۆئهوهی ئهو ههستهی لا

 دروست نهبێت كه تۆ لهڕێگهی ئهو دیارییانهوه جۆرێك له رهخنهی ناراستهوخۆی لێدهگریت بهوهی پێویستی بهدابهزاندنی كێشه، یان ئهو

 بهشێوهیهك ماكیاج دهكات كه جێگهی رهزامهندی تۆ نییه‌.

هاووڵاتی


Qadirzada.com © 2009. All rights reserved