کۆمیته‌ى زیندانیانى سیاسى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان بانگى خاوه‌ندارى له‌ زیندانیانى سیاسى ده‌کات


 

چەترپریش/قادرزادە


کۆمیتهى زیندانیانى سیاسى کورد له رۆژههڵاتى کوردستان له یهیاننامهیهکدا که وێنهیهکیان بۆ 'چهترپرێس' ناردووه، باس له بارودۆخى ناههموارى دوو

 

 زیندانى کورد به ناوهکانى بێهرۆز ئاڵخانى و ئهکبهر ئهکبهر پوور دهکات، کۆمیتهکه داوا له ناوهندهکانى مافى مرۆڤ و گهڵ دهکات لهبهرامبهر کردارهکانى

 

 رژیم دژى مافى مرۆڤ و به تایبهتى دوو زیندانی سیاسی له زیندانی ورمێ ههوڵى بهپهله بدهن و بێدهنگى بشکێنن.


له بهیاننامهى کۆمیتهکهدا هاتووه‌: "سیاسهتى دوژمنکارانهى رژێمى کۆمارى ئیسلامى ئێران ههمبهر گهنجانى ئازادیخواز و چالاکوانانهکانى مافى مرۆڤ،،

 

 ناوهندهکانى مافى مرۆڤ له ناوخۆ و دهرهوهى وڵات توڕتر دهکات. رژێم به کردارى دوژمنکارانه و سهرکوتى ههر ههنگاوێکى گهنجان و چالاکوانانى مافى

 

 مرۆڤ، گهوههرى دوژمنکارنهى لهگهڵ گهلى کورد دووباره دهکاتهوه‌. بارودۆخى ناههموارى زیندانیان، ئهشکهنجه، سهرکوت و ئیعدام، له نمونه

 

 بهرچاوهکانى ئهم دوژمنکاریانهن".


کومیتهکه باس له بارودۆخى دوو زیندانى سیاسى کورد به ناوهکانى 'بێهرۆز ئالخانى و ئهکبهر ئهکبهر پوور' دهکات که له زیندانى 'ورمێ'، له بارودۆخى

 

 ناههموارى جهستهیى دان.


به پێى ههواڵهکانى بهدهست گهییشتووه له زیندانیانى سیاسى کورد 'بێهرۆز ئالخانى و ئهکبهر ئهکبهر پوور' له زیندانى ورمێ، بارودۆخى جهستهییان زۆر

 

 خراپ راگهیهندراوه.


ئهم دوو زیندانیه دوو ساڵ لهمهوهپێش له لایهن هێزه ئهمنییهکانى ئێران دهستگیر دهکرێن و له کاتى لێکۆلینهوه به خراپترین شێوه ئهشکهنجه دهکرێن و بۆ

 

 ئهوهى نهناسرێنهوه بۆ بهندى زیندانیانى 'ماده هۆشبهرهکان' گواستراونهتهوه، بهم هۆکارهشهوه له کاتى مهحکهمهدا به هۆى ناهاوسهنگى رۆحى،

 

 نهیانتوانیوه بهرگرى له خۆیان بکهن


 
جێى ئاماژهیه بێهرۆز ئالخانى خهڵکى شارى 'سڵماس' به تۆمهتى دژایهتى لهگهڵ خوا حوکمى ئیعدامى بهسهردا سهپاوه، ههروهها ئهکبهر ئهکبهر پوو

 

 خهڵکى شارى 'خۆى' به ههمان تۆمهت،'١٣' ساڵ زیندانى بۆ بڕاوهتهوه.


کۆمیتهى زیندانیانى سیاسى کوردستان له کۆتایى بهیاننامهکهدا له تهواوى گهلى کورد و ناوهندهکانى مافى مرۆڤ و رێکخراوهکانى پێوهندیدار له دهرهوه و

 

 ناوهوهى کوردستان داوا دهکات، له بهرامبهر سهرکوتییهکانى رژێم، دژى ناعهداڵهتى و مافى مرۆڤ، ههوڵى بهپهله بدهن و و پشتگیرى خۆیان بۆ ئهم دوو

 

 زیندانیه رابگهیێنن و بێدهنگى بشکێنن.

 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved