|
كوژرانی
په‌نابه‌رێكی
كورد
له
لایه‌ن
پۆلیسی
مۆنتریاڵ

ڕابه‌ر
دێره‌یی
په‌نابه‌رێكی
ڕۆژهەڵاتی کوردستان
به
ناوی
(فهرشهد
محمه‌مه‌دی)
كه
له
شاری
مۆنتریاڵی
كه‌نه‌دا
ژیانی
به‌سه‌ر
ده‌برد
له‌لایه‌ن
پۆلیسی
ئه‌و
شاره‌وه
كوژرا.
محه‌مه‌دی
ته‌مه‌ن
'٣٤'
ساڵ
په‌نابه‌رێكی
بێ
ماڵ
و
حاڵ
بووه
و
له
وێستگه‌ی
شه‌مه‌نده‌فه‌ر
ده‌خه‌وت
له
شاری
مۆنتریاڵ.
پۆلیس
ده‌ڵێت
گوایه
محه‌مه‌دی
به
چه‌قۆ
په‌لاماری
پۆلیسێكی
داوه
و
دواتر
گوێی
به
فه‌رمانی
ئه‌و
پۆلیسی
نه‌داوه
كه
داوای
لێ
كردووه
بوه‌ستێت
و
خۆی
بدات
به
ده‌سته‌وه
بۆیه
ئه‌ویش
ته‌قه‌ی
لێ
كردووه.
گه‌واهیده‌ران
ده‌ڵێن
ئه‌و
په‌نابه‌ره
كورده
پێشتر
هه‌ڕه‌شه
نه‌بووه
بۆ
سه‌ر
هیچ
كه‌سێكی
تر
له‌و
وێستگه‌یه
و
له‌و
كاته‌ش
پۆلیسیه‌كه
ته‌قه‌ی
لێ
كردووه
زۆر
هێمن
بووه
و
له‌سه‌ر
خۆ
به‌ره‌ه‌و
ده‌رچه‌ی
وێستگه‌كه
ده‌ڕۆیشت.
كوژرانی
محه‌مه‌دی
دووه‌م
حاڵه‌تی
كوشتنی
كه‌سێكی
بێ
ماڵه
له‌لایه‌ن
پۆلیسی
مۆنتریاڵه‌وه
له
ماوه‌ی
حه‌وت
مانگی
ڕابردوودا.
به‌مه‌ش
ڕه‌خنه
له
هه‌ڵسوكه‌وتی
پۆلیسی
ئه‌و
شاره
گیراوه
پرسیاری
ئه‌وه
هاتوونه‌ته
پێشه‌وه
كه
پۆلیس
تا
چه‌ند
یارمه‌تیده‌ره
له
پاراستنی
گیانی
خه‌ڵكی
بێ‌ماڵ
و
حاڵ.
محه‌مه‌دی
پێشتر
چالاكێكی
سیاسی
بووه
له
ئێران
و
له
ترسی
گیانی
خۆی
ئێرانی
به‌ره‌و
وڵاتی
كه‌نه‌دا
به
جێ
هێشتووه. |