|
| ||
|
|
||
|
هەر ٢٠ کاتژمێرێک ئافرەتێك خۆی دەسوتێنێ
لە٢٣ ی ئەم مانگە رۆژنامەی ئەلحەیاتی چاپی لەندەن راپۆرتێكی دوورودرێژی لێكۆڵەر عەبدولجەبار زێباری لەسەر دیاردەی خۆسوتاندنی ئافرەتانی كورد بڵاوكردۆتەوە. تێیدا ئاماژە بەوە دەكات، هەندێ ژن كە بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتی خۆیان سوتاندووە، رووداوەكە لەلێكۆڵەران دەشارنەوە و دەڵێن كە سوتانەكەیان بێ مەبەست بووەو بۆ ئەمەش چەند هۆكارێك هەیە: ١/ ئەو ژنانەی دەزانن نامرن، چونكە ئەگەر راستییەكە ئاشكرا بكەن، دواتر دەكەونە بەر هەڕەشەی لێدان و تەنانەت مەرگیش لەلایەن كەسوكارەوە. ئەمەش واقیعە و تا ئێستا زانراوە سێ ژن كە لەمردن بە سوتان رزگاریان بووە، دواتر لە هەلومەرجی نادیاردا گیانیان لەدەستداوە. ٢/ ئەوانەی دەشزانن دەمرن: ئەمانە نایانەوێ مردنیان كێشە لەنێوان ماڵی باوكیان و ماڵی مێردەكانیان دروست بكات، هەروەها ناشیانەوێ خۆسوتاندیان ببێتە نیشانەیەكی پرسیار لەژیانی داهاتوی منداڵەكانیاندا. لێكۆڵەر بە پشت بەستن بە داتا دەستكەوتوەكانی دەڵێت لەنێوان' ١٩٩١بۆ٢٠١٠ 'دا چواردە هەزار ژن خۆیان سوتاندووە، یان سوتێنراون. هەروەها ئاماژەش بەوە كراوە ژمارەی ئەو ئافرەتانەی خۆیان دەسوتێنن لەكوردستان ڕوو لەزیادبونێكی خێرایە، بەوەی ساڵی' ١٩٩١' ژمارەی ئەوئافرەتانەی خۆیان سوتاندووە ٣٩ كەس بووە، كەچی ساڵی' ٢٠١٠ 'ئەو ژمارەیە گەیشتۆتە' ٤٤١ 'كەس! واتە بەڕێژەی لەسەدا ١٠٠%١ زیادی كردووەو بەمەش لەكوردستان هەر كاتژمێرێك ئافرەتێك خۆی دەسوتێنێت. ئەمساڵیش بە بەراورد بە ساڵی رابردوو ژمارەكە زیاترە. سڤیل |
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||