بەهار

 

ئەوا ئەمڕۆ بەهارە

‌دنیا پڕ لە گوڵزارە

‌وەرزی جوانی گوڵانە

‌نێرگز شەیدای کێوانە

‌دنیای شادی و جوانی

‌دەست ئەکا: بە گۆرانی

‌سروشتی وا خەمڵیوە

‌زەوی سەراپا زیوە

‌جریوە و جوکەی مەلان

‌لەسەر دار و بن تەلان

‌بەهار نوێ ئەکەنەوە

‌ئەیڵێن و ئەیڵێنەوە

‌نەغمەی خۆشی ئەڕێژن

‌ڕەگی بەهار ئەنێژن

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved