دار و دەوەن

 

‌وا سروشتی کوردستان

‌پڕ بوو لە باخ و بێستان

 

‌پڕ لە دەوەن و دارە

‌کاتی وەرزی بەهارە

 

‌منداڵان مژدەم بەنێ ؟؟

‌سروشت واپێئەکەنێ :

 

‌چیا و دۆڵ و دەر و کێو

‌ڕەنگینە وەک بزەی لێو

 

‌دەشت و شاخ و دۆڵایی

‌پڕ لە فەڕ و شینایی

 

‌وەکو پەپولەی ڕوو ئاڵ

‌بفڕن بۆ ناو وەرزی ساڵ

 

‌هاوار بکەن بەجارێ ،،

‌لای گشت دەوەن و دارێ

 

‌نیشتمانمان نازداربێ

‌پڕ لەدەوەن و دار بێ

 

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved