جوتیار

 

 

‌من جوتیارم ، جوتیارم

‌خاوەن بێڵ و بە کارم

 

‌دوژمنی لات و خوارم

‌هاوڕێی ژیر و ووشیارم

 

‌بەهێزی مەچەک و شان

‌بەخەبات و تێکۆشان

 

‌وەک ئاسۆ ڕائەپەڕم

‌بۆ ژیان من ڕابەرم

 

‌نانی ژیان ئەستێنم

‌بەبێ کار دانامێنم

 

‌هەوڵەدەم  تا ئەتوانم

‌من ڕۆڵەی نیشتمانم

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved