مەتەڵ(١)،(٢)

 

  مەتەڵ سوک و ئاسانە

  گوێمان لێ بگرە گیانە

 

  چوار پیتە بۆ زانیاری

  بۆ گەمەی لادێ و شاری

 

  یەکەم (ی) مراوی یە

  دووەم ئەلفی دیاری یە

 

  سێیەم ئەوەڵی (ڕ) ێ یە

  پیتێکی دەست بە جێ یە

 

  چوارەم وەکو یەکەمە

  شادی و خۆشی پڕ گەمە

 

  ئەوەی مەتەڵ هەڵبێنێ

  زیرەکی خۆی ئەنوێنێ

ڕێبوار ئالانی

 

(١): مەتەڵ : یاری

(٢): ئەم هۆنراوەیە لە ڕۆژنامەی (دەروازە)ی مناڵانی ژمارە(٢)ی تەمموزی ساڵی (٢٠٠.)

 دابڵاوکراوەتەوە..کە لەلایەن K.C.N ەوە دەردەکرا.

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved