من کوردم

تیبینی، وێنەکە وەرگیراوە!

 

‌من کوردم ، نەوەی کوردم

‌بۆیە وا نەغمە ووردم

 

‌ڕۆڵەی ئەم خاک و ئاوەم

‌نەوەی کوردم لە کاوەم

 

‌ڕۆڵەی ووشیار و مەردم

‌دژی نامەردی کوردم

 

‌بە هەستی دڵ و چاوم

‌تێ ئەکۆشم تاماوم

 

‌بۆ ووڵات و بۆ خاکم

‌نوری چرای ڕووناکم

 

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

 

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved