مۆسیقا

 

 

 مۆسیقا گەشەی ژینە

  ئاوازی هەڵپەڕینە

 

  ئارامی لەش و گیانە

  پەنهانی دەروونمانە

 

  نۆتە جوان و شازەکان

  تێکەڵی ئاوازەکان

  ئەتخاتە دنیای جوانی

  بەهەشتی کامەرانی

  مۆسیقا هاوڕێ ی گشتە

  گوێمان بۆی لەسەر پشتە

  ژین باڵێکە ، ئەو باڵێ

  میوانە لە گشت ماڵێ

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved