قوتابی(١)

 

  ئێمە گوڵی بەهارین

  وەنەوشەی بن کەنارین

  پاسارین ئەجریوێنین

  قوتابین و ئەخوێنین

  ......      ......

  پێنوسمان وا بەدەستە

  نیشتمانمان مەبەستە

  تەممەڵی لەبن دێنین

  قوتابین و ئەخوێنین

‌   .......      ......

  نەوەی دواڕۆژی گەلین

  وێنەی چرا و مەشخەڵین

  تاریکی لە بن دێنین

  قوتابین و ئەخوێنین

  ......      ......

  بۆ ماف و خاکی ووڵات

  سەربازین واین لە خەبات

  بولبولین دەنگ هەڵێنین

  قوتابین و ئەخوێنین

 

‌ڕێبوار ئالانی

‌   (١): ئەم هۆنراوەیە لە ڕۆژ نامەی (ئاسۆ)ی ژمارە (١١)ی برواری ٧/١٠/١٩٨٩ دا بڵاو کراوەتەوە

 

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved