وانەی خۆر(١)

 

‌وا خۆری دەمەو بەیان

‌سەرچاوەی خۆشی ژیان

 

‌پرشنگی جوان و زێڕین

‌هەڵهات دەم بە پێکەنین

 

‌دەشت و چیا ڕەنگینە

‌خۆر دەم بە پێکەنینە

 

‌سرودی نوێ ئەبێژێ

‌تیشکی تازە ئەڕێژێ

 

‌هاوار ئەکا: کوردینە ،

‌ئەی خەڵکی ئەم زەمینە

 

‌ڕاست و ژیر و ووریا بن

‌لە یەکتر دڵنیا بن

 

‌شیلەی دڵسۆزی نۆش کەن

‌ڕق و کینە خامۆش کەن

 

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

 

‌(١): ئەم هۆنراوەیە لە گۆڤاری (پەپوولە)ی ژمارە(٣١)ی مایسی ساڵی(٢٠٠٠) لە لاپەڕە(١٣)دا بڵاو کراوەتەوە

 


Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved