خوێندکار

 

‌   من خوێندکاری چالاکم

‌   لەڕێی ژینی ڕووناکم

 

‌   بە مامۆستا و بە وانە

‌   بە هەوڵی نوێی ئەوانە

 

‌   ئاسۆم بەرز و بە هێزە

‌   قوتابخانەم  بەڕێزە

 

‌   تاجی زانست و زانین

‌  ئەکەینە سەر بەرگی ژین

 

‌   گەل وا چاوەڕێمانە

‌  هیوای بەرزی پێمانە

 

‌  تێدەکۆشین بە مەردی

‌  بۆ بەرزی ئاڵای کوردی

 

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved