لە هەر زەنگەی دەنگێ   ( ئەڵقەی ٢ )

مەهدی خالید خەمبار

 یەکەم   :  پشتبەستنی بەشێک لە سیاسەتمەدارانی هەرێم بە چارەسەری دەستی سونەکان و کۆنە بەعسیەکان 

 بەشێکیش بە  شیعە و مەرجەعەکانیان 

  منیش دەڵێم  ( قەس بەکەرتەوەبێت و سندان لە هەردو کەرتەکەی بدات )، زوڵم و ستەم و ئازارەکانی ئێمە تا

 ساڵی ٢٠٠٣ بەسە تا بەسونەکان بڵێین ( بەزیادبێت !! )  لەدوای ٢٠٠٣ و دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس تا ئێستا بەسە تا

( بە شیعە هاوخەبات و ئازادیخوازەکانی ڕۆژانی سەخت کە بستە خاکێکی ئازادکراویان نەبو تا شوێن قنگی خۆیانی

 لێبکەنەوەو ئەوەی کورد بەخەیاڵیدا نەدەهات ئەوان لەسەر لاپەڕەی سپی واژۆیان دەکرد و پێوەی دەلەوەڕان ، بڵێین

 بەسە ئێوەش چیتان لەوانی پێشخۆتان کەمترە  ) کام لەم جەنابانەی خەریکن لەگەڵیانا دوای درۆی سازانی 

 نیشتیمانی دەکەوین ، کام لەم جەنابانە خەنجەر و شمشێری  کینە و دوژمنایەتیکردنی لە کێلان دەرنەهێناوە ؟

 جەنابی ( ئەیاد عەلاوی ) ، ( ئیبراهیم جەعفەری ) ،  ( دابەستەکەی جارانی لای پارتی مەشعان  جبوری ) ، ( عەمار

 الحکیم ) و ( حەنان فیتناوی ) و ( حەیدەر مولا ) و دەیان سەرکردەی ئوتێلەکانیتر  ، جاران بەر لەم زەوی لەرزەیەی ١٠

/ ٦ دەیانفەرمو ناوزەدکردنی کەرکوک لە لایەن کوردەوە هێڵی سورە ، یان بە یاریکردن بە ئاگریان دەچواند ، کەرکوک

 بە شارێکی عەربیە ، کورد دەتوانێ پیاتێبپەڕێت ، دەیانفەرمو لەدژی کوردستانیبونی کەرکوک دەوەستینەوە و

 هۆزەکانیان وەک شێر نیشان بە کورد دەدا و هەندێکیتر شمشێرە ژەنگاویەکەی جارانیان لە کێلان دەرهێنابو .( کۆی ئەم

 مێژوە تاڵە و ئەم هەمو مەرگەسات و ماڵوێرانیەی لەسەر دەستی ئەوان بینیومانە ئەوەمان پێدەڵێت کە ئیتر ئەستەمە

 لەعیراقی عەرەبیدا نەتەوەی عەرەب دانیخێر بە کورد و نیشتیمانە سنوردارەکەیدا بنەن و  قەتیش ئامادەی ئەوە

 نەبونە و نابن کە کورد ( وەک خۆیان یەکسان بێت لەماف و ئەرک ) دا. ئامادەنین و ئەوەندەی بۆیان بلوێت ئەم واقیعە

هەزم ناکرێت و چاوی چنۆکیان نەبڕنەوە داگیرکردنەوەی کەرکوک و خانەقین و شەنگال و مەخمور  و خورماتو و جەلەولا

 و سەعدیە و هەمو ئەو ناوچانەی کە دەستی تەعریب و تەرحیل لە بنەقاقایان گیرکرابوو

کەواتە ئەوەی ماوەتەوە  چارەسەری کورد خۆیەتی !  ئەوەش لە بە (  تەجریم و تەحریم ) کردنی بڕیاری کشانەوەی

 هێزەکانی پێشمەرگە و ڕادەستکردنەوەی بەشێکی زۆری خەڵک و خاکی کوردستان بە دوبارە تەعریبکردنەوەی

 هەتاهەتایی  ( هیوادارم سەرکردایەتی سیاسی و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان  ) لەگەمەی سیاسیدا  لۆزانێکیتر بۆ

 کورد تۆمار نەکەن

 کورد لەم بەشەی نیشتیمان و دوای ئازادکردنەوەی شارەکانی موسڵ و تکریت و ناوچە سوننەنشینەکانیتر و دەرپەڕاندنی

 داعشەکان و  گروپە چەتەکانیتر ئەگەر مالیکی و سوپاکەی شانسی سەرکەوتنیان هەبێت  ، ئیتر مالکیەکانی بەغداد بۆ

 گەڕانەوەی دەسەڵاتی تەعریب و چەوسانەوە بۆ جێگا ئازادکراوەکانی کوردستان پەنا دەبەنە بەر بەکارهێنانی هەموو

 هێزێکی زەمینی  ئاسمانی و کورد و هێزەکانی پێشمەرگە ڕوبەڕوی شەڕێکی یەکلاکەرەوە دەکەنەوە 

بۆیە لەبەرامبەردا کورد لەئێستاوە زیاتر هێزەکان یەکبخەن و سەنگەرەکان تۆکمەتر بکەن و بڕیاری  گشتگیری

 ڕابگەێنرێ 

 هیوادارم ئێوە وەک بەندەتان بەسەرانەیات ! من ناشوکوری ناڵێم لە حەفتاکانەوە واملێهاتوە زۆر متمانەم بە بڕیار و

 هەڕەشە و  گوڕەشەی سەرکردایەتی سیاسی نەمێنێ ، ئەزانن بۆ ؟؟ لەبەر ئەوەی بە بەردەوامی ( بەرزفڕیون و نزم

 نیشتونەتەوە   )   !؟

دووەم :   چێڕەدرێژی میدیاکاران لەمەڕ بنکۆڵکردنی نهێنیەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

دیارە لە ژیاندا هەمو شتێک سنوری خۆی هەیە ، یەکێک لەوانەش ئازادیە ،  تاکەکان تا ئەو سنورە ئازادن کە ئازادی

 کەسێکیتر نەڕوشێنن ! بەڵام بەداخەوە ڕۆژانە ڕاگەیاندکاران و پەیامنێران نەک هەر سنوری خۆیان دەبەزێنن بەڵکو

 ئاسایشی نەتەوەیی و نهێنیەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش دەخەنە بەر مەترسیەکان ، زۆر جاریش کار لە سەر

 هەندێ وەتەری هەستیار دەکەن ، بەوەش هۆرەی پێشمەرگەیتر دادەبەزێنن ، وە ئەگەریش بوینە هۆکارێک بۆ نیشاندانی

 هەر نهێنیەک و چاندنی هەر جۆرە نائومێدی و  خاوبونەوەیەک و هورەبەردانێک ، ئەوا بەدڵنیاییەوە بەڕێگەیەک

 لەڕێگەکان خزمەتێک بە نەیارانی نەتەوەکەمان دەکرێ ، بۆیە هیوادارم ڕاگەیاندکاران و کامیرەمانان پابەندی

 دیسپلینی کارەکەیان بن

سێهەم :عەبدولفتاح سیسی و ئایەتوڵاکانی ئێران  کەوتونەتە پرتە و بۆڵە : !

دوای ئەوەی کە هێزە کانی عێراق  و شێرە ڕێویەکەی مالیکی ١٠ / ٦ بەشێوەیەکی چاوەڕوننەکراو هورەی سوپا هاتە

نزمترین ئاست و دوچاری بەزینێکی گەورەی سەربازی هاتن ،

 بەهۆیەوە ژمارەیەکی ئێجگار زۆر لەچەکی قورس و سوک کەوتە دەست هێزەکانی ( داعش ) ی پێشو و گروپە

 توندڕەوەکان ، جگە لەوەش لە  زۆر شار و ناوچەی کوردستان و عێراقدا ناچار بەهەڵاتن بون ، لەبەرامبەردا بە

 پێچەوانەی ئەو هێزە فشۆڵەوە هێزە هەمیشە بەجەرگەکەی پێشمەرگەی کوردستان هەمو ئەو بۆشاییە ئەمنیانەی ناوچە

 کوردیەکانی پڕکردەوە کە لە پرۆسەی تەعریبکردنی کوردستاندا  تەعریبکرابون  ، بەدرێژایی سنور هەر لە زاخۆە تا

 خانەقین  هێزی پێشمەرگە ڕوبەڕوی داعش و بەعسیە کۆنەکان  و  چاش عەرەبەکان وەستانەوە و نەیانهێشت پێشڕەوی

 بکەن . ئەم گۆڕانکاریە گەورەیە کە دەروازەیەکی بەڕوی سەرەخۆبونی کوردستاندا کردەوە  ، سیسی کودەتاچی میسر

 کیمیاباران و ئەنفالکردن و قڕکردنی گەلێکی پێ کارەسات نەبو ، بەڵام  ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی بەلاوە کارەساتە ،

 هەروەها ئایەتوڵاکانی ئێرانیش مەترسیەکانی سەر نابودکردنی دەسەڵاتی شیعەگەرایی مالیکی هاوچارەنوس بە

 مەترسیە حەتمیەکانی سەر ژیانی دەسەڵاتەکەی قوم دەزانێت  ،  بۆیە ئامادەگی پێشکەشکردنی هەر جۆرە هاوکاریەکی

 سەربازی بۆ مالیکی دەربڕی .  بەڵام چواندنی کورد بە ئیسرائیلی دووەم ، ماڵیان ئاوا و ( با سیر بکوتن و بۆنی بکەن و

 بیخۆن )  ڕەورەوەی ئازادی میلەتانی بندەست بەرەو پێش دەچێت ، داگیرکەرانیش بەرەو زبڵدانی مێژو

 

Qadirzada.com © 2009 - 2014. All rights reserved