یەکێتی و ئۆپۆزیسیۆنبون

  مەهدی خالید خەمبار

زۆریی نەبرد هەمو تەمومژەکان لەسەر پیرۆزی و زەرورەتە مێژوییەکەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

ڕەوینەوە. دامەزراندنی یەکێتی وەک بزوتنەوەیەک لە وەها ڕۆژگارێکی ترسناک و سەختدا کە میللەت تۆزی گلان

پشویسوارکردبو،خاک بۆنی خوێنی هەرەسی گرتبو،ڕژێم دەستی بە کۆکردنەوەی چەکە جێماوەکانکردبو، بەو ژمارە

کەمەی پێشمەرگە و بەو چەک و تەقەمەنیە کەم و کۆن و ژەنگاویەوە، نەک هەر ئاسان نەبوو بەڵکو هەزمکردنیشی هێندە سانا نەبو.

دامەزرا، گورزی گەورەی بەرکەوت بەچۆکدا نەهات، گەشەی کردەوە،زۆر کارەساتو پلان و تەنگەژەی هاتەپێش، نەگلا، بو

بە یەکەمین هێزی کاریگەر و بەتوانا لە کوردستاندا.

  لە جاردانی شۆڕشی دوای هەرەس و لە گورزوەشاندن لە دوژمن، لە قوربانیدانی بێشوماری سەرکردە و کادر و

پێشمەرگە و جوامێرانی زیندانەکان، لە دامەزراندن و ڕابەرایەتیکردنی بەرەی کوردستانی، ڕاپەڕین، شەڕی پەڕلەمان و

دەستور لە هەمو ئەمانەدا یەکێتی پشکی شێری بەرکەوتوە. بۆیە نابێ یەکێتیەکان لە هەستانەوەی حیزبەکەیان

گوماناویبن.

ئازادی ڕادەربڕین و ڕەخنەگرتن وبڕوابون بە فرەیی کۆمەڵێک کایەن کە یەکێتیان لە سەر دامەزراوە من لێرەدا بۆ

تێپەڕاندنی ئەم قیرانەی یەکێتی ئەم چەند خاڵە دەخەمە بەردیدی سەرکرادایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان  

 

١ / لە سەر سەرکردایەتی ی.ن.ک پێویستە ژیرانە مامەڵە لە گەڵ ئەم دۆخەدا بکات و گوێ بۆ ڕاو بۆچون و پێشنیاری

کادیرە پێشکەوتوەکان، کادیرانی ئاستەکانی خوارەوە، کادیرانی ڕاگەیاندن، ڕۆشنبیران و نوسەران و سیاسەتوانان

بگرێت، گوێ بۆ دۆستان و لاینگران و دڵسۆزان هەڵبخرێت، چونکە ئەم قەیرانانەی کە لە سەر دەستی بەشێک لە

جەنابەکانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و بەرپرسانی ئاستەکانی خوارەوە بەسەر ناوناوبانگی یەکێتی و

مێژوەکەی و یەکێتیەکاندا هێنراوە، نە مەسەلەیەکی ئاسانە و نە بێئازاریشە ، بەڵام بە دورکەوتنەوەی هەڤاڵانی

سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی لە بوغرایی و لەخۆبایبون و لوتبەرزی و دوو دەموچاوی گرفتەکان دەبنە سەهۆڵی

بەرهەتاو .

٢ /  پیویستە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بژاردەی بون بە ئۆپۆزیسێۆن هەڵبژێڕێت بۆ چاودێریکردنی و دەسەڵات نەک

بەشداریەکی دەستکورت و خێرپێکراو لەم کابینەیەدا، با یەکێتی ڕێگە بۆ گۆڕان و پارتی و لایەنەکانیتر چۆڵ بکات تا

کابینەی هەشتەم پێکبهێنن، نابێ یەکێتی ئەمە بە نوغرۆبون و کۆتا دونیا بزانێت بۆ ژیانی سیاسی ، با بەشێک لەم

چووار ساڵەی خەباتی بخاتە خزمەتی ئاشتەواییەکی گەورەی ناو خودی سەرکردایەتی و خۆی و جەماوەرەکەی،خۆی

ڕێکخستنەکان، خۆی پێشمەرگە، خۆی ژنان، خۆی و گەنجان، خۆی ئەوانەی ناهەقیان بەرامبەر کراوە، خۆی جوتیاران و

لادێکان و بەخۆداچونە ، گەڕانەوە بۆ لادێ قوڕەکان ، ڕێکخستنەوەی ڕێکخستنەکان و ناوماڵی یاکێتی ، بەدڵنیاییەوە لەم

حاڵەتەدا یەکێتی دەتوانی سەرکەوتنی نوێ بخاتە سەر خەرمانی مێژوەکەی  

٣ / دەستبەرداربون لەم سیاسەتەی کە یەکێتیتان دابەش بە ٣ باڵدا کردوە کە پێویست بە ناوهێنان ناکات، هەمو لا لە

زیانە گەورەکانی ئەم باڵباڵێنەیە ئاگادارین، ئەوەی ئەمڕۆ دێتە سەر یەکێتیدا، هەموی دەگەڕێتەوە بۆ نەبونی یەک

مینبەری و یەک خیتابی ناوسەرکردایەتی و پیادەکردنی سیاسەتی سێگۆشەیی، لە ئاینە ئاسمانیەکاندا دەزانین ٣ لەو

ئاینانە نێردراوی خواییان هەیە ( مەسیحی ، جولەکە و موسڵمان ) کە پەیامبەرەکانیان بریتین لە ( عیسی و موسی و

محەممەد )، دەڵێن ئەمانە هەر یەکەیان داوای لێخوشبونی گوناهەکانی ئۆمەتەکانیان لە خوای گەورە دەکەن، ئەی

داوای لێخۆشبون لە زەردەشتی و یەزیدی و کاکەیی و کەمە ئاینیەکانیتر؟ سێکوچکەیی سەرکردایەتی یەکێتیش ئەوەم

بیردەخاتەوە کە ئاخۆ ئەو کەسانەی خۆیان لە هیچ کام لەم باڵانەدا نابیننەوە، ئایە لە کوێی یەکێتیدا جێگایان

دەبێتەوە؟ پێویستە یەکێتی بیر لە دەستنیشانکردنی کەسێکی بەتوانا  بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی حیزب بکاتەوە کە

جێگای متمانەی زۆرینەی یەکێتیەکانبێت نەک سەرکردایەتیەکی ئیفلیجی وەک ئەوەی ئێستا دەبینرێت.  

٤ / نابێت چیتر یەکێتی ڕێگە بدات،ژنان، ڕۆژنامەنوسان،پیاوانی حکومەت، بازرگان لە زونەکەیدا بەڕۆژی ڕوناک تیرۆر

بکرێت، بکوژرێت،برینداربکرێت، ئەشکەنجە بدرێت.

٥ /  ئاشکراکردنی چارەنوسی جەنابی مام جەلال ئەرکێکی مێژویی و ئەخلاقی و شۆڕشگێری یەکێتیە کە نابێت چیتر لە

یەکێتیەکان و دوستان و خەڵکی بشاردرێتەوە، ئەو بەڵگانەشی کە بڵاو دەکرێنەوە ڕەنگە توینێتی هەموان نەشکێنن.

بەڕای زۆرینەمان درێژەدان بەم شاردنەوەی چارەنوسی سەرکردە کاریزماییەکەی کورد و یەکێتیەکان کەمکردنەوەیە لە

شکۆمەندی ئەو تێکۆشەرەی کە هەمو ژیانی بۆ میلەتەکەی تەرخانکرد و جۆرێکیشە لە ناهەقی .

   

Qadirzada.com © 2009 - 2014. All rights reserved