بانگەواز

بۆ کوردان و هەر مرۆڤ دۆستێکی نیشتەجێی دەوروبەری هێلسنکی پاتەخت

   مەهدی خالید خەمبار

وەک ئەرکێکی مرۆیی و نیشتیمانی و نەتەوەیی بەرامبەر بەم بارودۆخە مەترسیدارە مرۆییەی کە لە وڵاتدا دەگوزەریت و جیهان وا لە سەدەی تازەشدا کارەساتێکی دڵهەژێنی تر لە هاوشێوەی ئەنفالەکان و قڕکردنە بەکۆمەڵەکانیتر تۆمار بکات

وڵاتەکەمان و نەتەوەکەمان ڕوبەڕوی شەڕێکی کارەساتبار و چارەنوس ساز بۆتەوە . شەڕێکە جیا لەو دەستە دەرەکیە ڕەشانەی کە لە داعشدا کۆبونەتەوە ، هاوکات ژمارەیەک گروپی توندڕەو و هەندێ لە عەرەبە شۆڤێنیەکانیش لە هاوشانی داعشدا لە هەوڵی داگیرکردنی نیشتیمانەکەمان و تێکدانی ئاسایش و ئارامی و ئەزمونی کوردستان و دامەزراندنی خەلافەتێکی ئیسلامی و بۆیە کەوتونەتە بەرپاکردنی هێرشێکی ناڕەوا و بەربەریانە لە  دژی  هێزی پێشمەرگەی کوردستان و دەست لە ئێمە لە کورد ،ئێزدی و کاکەیی ، فەیلی ، شەبەک،و نەتەوەکانی  تورکمان ،  کرستیان و ئاشوری  ناپارێزن و بە سەدان کەسیان لە ڕۆڵە جوامێرەکانمان  لە پێشمەرگە قارەمانەکانمان و هێزی پشتیوانی و خەڵکانی سڤیل شەهید و بریندار و بێ سەروشوێن کردوە ، بەسەدان لە کچان و ژنان و  خوشکانی ئێزدیە هاوخوێنەکانمان ڕوبەڕوی نەشیاوترین و دڕندانەترین ڕەفتاری تیرۆرستان بونەتەوە و هەمو جۆرە دەستدرێژیەکیان کراوەتە سەر و لە ئێستاشدا لە بازاڕەکانی موصڵ و ڕەقەدا ( خراونەتە  مەزادی ئاشکراوە )  و هەرزانفرۆش دەکرێن،  جگە لەمانە و لە تراژیدیایەکیتردا ئەوەتا بۆ ماوەی ٩ ڕۆژە پتر لە ١٠٠ هەزار لە دانیشتوانی شار و لادێکانی کوردستان وە بە تایبەتی دانیشتوانی ( شەنگال ) لە ئافرەت  و مناڵ و پیاو و گەنج و پەککەوتە ( بە بێ نان و ئاو ) لە ( شاخی شەنگال ) لەلایەن چەکدارە تیرۆریستەکانەوە گەمارۆ دراون و بەو هۆیەشەوە تا ئێستا  پتر لە ١٥٠ کۆرپەی ساوا لە بێشیری  و دەیان ژن و مناڵان لە نەبونی ئاو و خواردندا گیانیان لەدەست داوە و ژمارەی ئەم قوربانیانە بەردەوام لە هەڵکشاندایە ، سەرباری ئەمانەش  وەک نەرێتی هەمیشەییان دەستیان بە تاڵان و فەرهود کردنی ئەو ماڵ و دوکان و شوێنانە کردوە کە دەستی نەگریسیانی گەیشتبێتی

بەڕێزان

سەرباری ئاوارەیەکی زۆری عەرەب کە وەک پەناگەی هێمن ڕویان لە کوردستان کردوە بۆتە قورساییەک لەسەر هەرێمی کوردستان ، لە ئێستادا بە هەزاران خێزانیتری کورد و تورکمان و مەسیحی ئاوارەی  شارەکانی کوردستان بونە ، بۆ ڕێگرتن لە کارەساتێکی مرۆییە و ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆرستان هەریمی کوردستان پێویستی بەهاوکاری کۆمەکی هەمەلایەنەیە

بەڕێزان

با ئێمەش وەک وەفایەک بۆ کەسوکاری شەهیدانی ئازادی و هاوخوێنە ئێزدیەکانمان و نەتەوەکانیتر کە ئێستا لە بارێکی سەختی ژیاندان و لە شوێن و حاڵی خۆیان دەرکراون ، وەک وەفایەک بۆ هەمو ئەمانە ، وەک ئەرکێکی  مرۆیی و نیشتیمانی ،  نەتەوەیی 

من وەک ( مەهدی خالید خەمبار ) وەک تاکێکی کورد دور لە هەر بیر و بۆچون و ئینتیمایەکی سیاسی و حیزبی ، لە ڕوانگەی هەستکردنمان بە بەرپرسیارێتی مێژویی و مرۆیی و نەتەوایەتی و ئەخلاقی پێشنیاری ( مانگرتنێکی دەستەجەمعی ) دەکەم لەبەردەم پەڕلەمانی ( فینلەندا ) تا بتوانین کاریگەری ئەرێنی  لە سەر هەڵوێستی حکومەت و  گەل و پەڕلەمان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و رای گشتی شەقامی فینلەندی دابنەین تا هەمان هەڵوێستی وڵاتانیتر بنوێنن لە هاوکاری و بەشداری و گەیاندنی کۆمەکی مرویی و ڕزگارکردنی ئەو سەدان مناڵ و ئافرەتانەی کە ڕۆژانە بە هۆی برسێتی و تینوێتیەوە گیان لە دەست دەدەن و دەبنە قوربانی

بەڕێزان

ئەمە تەنها پێشنیارێکە و دەیخەمە بەر چاوی ئێوەی بەڕێز ، تا پێکەوە بتوانین بەرنامەی کار و چونیەتی و کات و ساتی دەست بەکاربون دیاری بکەین ، من خۆم کە خاوەن پێشنیارەکەم ، چ وەک یەکەم کەس  یان دوهەم کەس ئامادەیی خۆم دەردەبڕم بۆ بەشداریکردن لەم ئەرکە یان هەر هەوڵێکیتریش کە خزمەت بەم پرسە بکات

با هەوڵەکانمان زیاتر بکەین ، با بە چەندین شێوەی جیاواز چالاکیەکانمان لەم وڵاتەدا ئەنجام بدەین ، گرینگ ئەوەیە هەمومان لەخزمەتی یەک ئاماجدا بین کە ئەمڕۆ کوردستان پێویستی پێیەتی 

بۆ ئەوەی بتوانین لە نزیکترین دەرفەتدا دەست بەکاربین ، هیوادارم پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنەوە بکەن 

0449975994

بۆ ئاگاداری ( ١ ) !! تکایە تاکە دروشم و پەرچەمێک کە سودی لێوەربگرین تەنها و تەنها ئەو  ئاڵای کوردستانە کە هەمومان بە پیرۆزی دەزانین

ئاگاداری ( ٢ ) !! هەمو بەڕێزێک لە شارە دورەکانیش دەتوانن و ئازادن لە بەشداری کردن ئەگەر بۆیان دەگونجێت 


 

Qadirzada.com © 2009 - 2014. All rights reserved