داعش هات و سوپا هەڵات

مەهدی خالید خەمبار

پاش ئەوەی داوایەکی ابوبکر البغدادی لە لایەن ابو محمەد الجولانیەوە بە مەبەستی هەڵوەشانەوەی هەریەک لە (

 دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و بەرەی نوسرە ) کە دوو ڕێکخراوی سەربە القاعیدەن و لە سەر خاکی سوریا کار و

 چالاکیەکان ئەنجام دەدا ، ویستی البغدادی گرێدانی ئەم دوو ڕێکخراوە بو لەژێر ناوی ( ڕێکخستنی دەوڵەتی ئیسلام لە

 عێراق و شام ) . البغدادی بەڵێنەکەی بێڕەزامەندی الجولانی بردەسەر و دایمەزراند. هەر یەک لە دوو ڕێکخراوە

 تیرۆریستیەی بەرەی نوسرە و داعشی جۆرە سیاسەتێکی جیاوازیان لە پێهاتە و شێوازی مامەڵەکردن و ئامانجدا هەبو ،

 هەر وەک ئەوەی لە شێوازی یەکترکوژی نێوان شێعە و سونە عێراقیەکاندا بەدیدەکرێت ، بۆ نمونە دەوترێت داعش

 ڕێکخراوێکی جیهادیە، ئامانجی دامەزراندنی دەوڵەتێکی ئیسلامیە کە شەریعەتی ئیسلام و شمشێر ، لەبەرامبەریشدا

 بەرەی سەرکەوتن یان نوسرە ، هەوڵەکانیا  ن لە ڕوخانی ڕژێمدا چڕ کردۆتەوە و بڕوایان بە هێزی سەربازی زیاترە لە 

 ژیانەوەی  مۆدێلی شمشێر و سەربڕینی مرۆڤ .

داعش و بەرەی نوسرە جێچالاکیەکانیان لە سەرەتادا ناو خاکی سوریا بوو ، لەوێش بەشێک لە ناوچە کوردنشینەکانی

 ڕۆژئاوای کوردستان حەڵەب و ڕەقە و دیرالزور  ، زۆرجاریش شەڕی گەرم لە نێوان هێزە کوردیەکان و تیرۆریستاندا و

 دەستیان بە خوێنی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لەوبەشەی کوردستانیش سورە . لەدەستدانی ( زەرقاوی ) و کەسایەتی

 دوهەمی داعش عەدنان اسماعیل البیلاوی لە کاتێکی نزیک لە یەک ، داعشی خەستە بەر گورزێکی گورچکبڕ . لە تۆڵەی

 ئەمەی بەسەریداهات ، داعش هێرشەکانی بۆسەر شارە سونی نشینەکان چڕتر کرد و ڕومادی و فەلوجە کردە ئامانج و

 شەڕێکی قورسی دەستپێکرد و توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و دواتر کردەوە تیرۆریستیەکانی لە  شارەکانی دیالە و

تکریت و کەرکوک و نینوی و ناوچەکانی دەوروبەریان چڕتر کردەوە و تەنانەت دەخوازن بۆ کوردستانیشی بگوازنەوە و

 بەختی خۆیان لە هەولێر و  سلێمانییش تاقیکردەوە

ئەمەی لە موسڵ و ناوچە عەرەبنشینە سونەکانی دەوروبەری کەرکوک و دواتر لە سەڵاحەدین و تکریت و سامەرا لە نێوان

 هاتنی داعش و هەڵاتنی بەلێشاوی هێزە سەربازیەکانی عیراق ڕودەدەن ، دۆخەکەی بۆ قۆناخێکی مەترسیدارتر

 گواستەوە و ڕەنگە ئەمە خۆی لە کۆمەڵە سیناریۆیەکی تێک هەڵقژاوی جالجاڵۆکەیی ببینێتەوە ، کە بەدوری نازانم کە

 کورد و حکومەتی کوردی ئامانجی سەرەکی پشت ئەم سیناریۆوانە بن و بیانەوێ هەرێمی کوردستان تێوە بگلێنن ،

 بەتایبەت دوای لە دەستدا سوتانی وەرەقەی نانبڕین و موچەبڕینی خەڵکی کوردستان و ملنەدانی هەرێم بە داواکانی و

سوربونی هەرێم لە سەر دەرهێنان و هەناردەکردنی ئەو نەوتەی ئەوان لەڕابردودا وەک سەرچاوەی قڕکردنی خۆمان و

 سوتماککردنی وڵاتەکەمان سودیان لێوەرگرتوە ، لە تۆڵەی هەمو ئەوانە ئەمجارە لەڕێگەی ئەم سیناریۆیەوە مالیکی

 بیەوێت کورد پەلکێشی شەڕێکی نەخوازراو بکات و بیەوێ بەم شێوەیە کورد ناچار بەملدانەخەت بۆ داواکانی خۆی و

 حکومەتەکەی بکات

 داعش لە ئێستادا بو بە هێزێکی پڕ چەک بەو چەک و چۆڵەی کە لە لایەن سوپای عێراقی و بە پێی بەرنامەیەکی

 تۆکمەی پێشوەختە نەخشەبۆکێشراو بەدیاری ڕادەستیکرا و بریتیە لە خێڵ و هۆزە سوننەکان ، بەعسیە کۆنەکان ،

 پیاوانی نەقشبەندی، عەرەبە جیهادیەکان،موسوڵمانە توندڕەوەکان و زیندانیە تاوانبارە   هەڵاتوەکان ، کەسانی

 بەرژەوەند پەرست و هەلپەرست . ئومێدەوارم ئەمجارە هیچ کوردێک بیر لە ( نۆکەرایەتی و جاشایەتی و ڕیسوایی )

 نەکاتەوە و بۆ هەتاهەتایە نەفرەت لەو کلتورە دزێو و قێزەوەنە بکرێت کە لەزۆر کاتدا زیانی گەورەی لێداوین   

ئەوەی لەم قۆناخە هەستیارەدا دەبێتە ئەرکی نەتەوەیی و میژویی و ئەخلاقی سەرکردایەتی سیاسی کوردی قۆستنەوەی

 ئەم هەلەیە کە هاتۆتەپێش، دەستگرتنە بەکوردستانیبونی ئەو شار و شارۆچکە و ناوچە داگیرکراوانەوە کە لە ڕابردودا

 بەزۆر و زۆرداری تەعریب و تەبعیس و تەرحیل کراون چونکە نەلەڕابردو ، نە لەسەردەمی ڕژێمی بەعس و نە ١١ ساڵی

 حوکمڕانی دوای ڕوخانی بەعسش تاکە هەنگاوێک بەرەو چارەسەرکردنی کێشەی ئەو شار و شارۆچکە و گوند و ناوچە

 داگیرکراوانە نەهاوێژراوە کە بەڕۆژی ڕوناک و بەغەدرێکی ئاشکرا لە خاکی کوردستان دابڕان ، بۆیە فرسەتە و هەلێکی

دەگمەنە تا بە ڕۆژی ڕوناک بخرێنەوە سەر هەرێمی کوردستان     

 

Qadirzada.com © 2009 - 2014. All rights reserved