سەرکۆماری کورد و حکومەتێکی مەزهەبی دەقگرتو

   مەهدی خالید خەمبار

ئەزمونی نزیک بە ٨ ساڵ بۆ حیزبێک بەسە تا لەبەر ڕۆشناییدا هەڵسەنگاندن و بەخۆداچونەوەی تەواو بۆ خۆی بکات و

تەتەڵەی لایەنە ئەرێنی و نەرێنیەکانی خۆی بکات و بشتوانێت پلانی داهاتوشی لەبەردا دابڕێژێت

بەدرێژایی میژوی دور و درێژ و سەخت و پڕ قوربانی و دژواری ، لە هەردو قۆناخی  خەباتی شار و شاخی ، بەقەد ئەم

چەند ساڵەی دوایی یەکێتی ڕوبەڕوی قەیران و کێشەی گەورە و داکشان  نەبۆتەوە 

بە بۆچونی زۆرێک لە خەڵک ، بەر لەو شەبەقەی کە گۆڕان لە هەیکەلی یەکێتیدا   کردیەوە ،  یەکێتی خودی خۆی

هۆکاری گەورەی پشتی شکستەکانی  خۆیەتی !!  ؟

سەرکردایەتی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی و بەتایبەت جەنابی مام جەلال بە وەرگرتنی پۆستی سەرکۆماری ( هەمو

خەمی ئەو دۆڵەیان بارکرد لە کۆڵی یەکێتی ) ! عێراق لە ساتەوەختێکدا خۆی ڕادەستی سەرکۆمارێکی کورد کرد کە

لێوان لێو بوو لە قەیرانی سیاسی ، ئابوری ، ئەمنی ، ئیداری ، قەزایی ، سەربازی ، کۆمەڵایەتی ، خزمەتگوزاری ،

فەرهەنگی ، مەزهەبی و تایفی ، شیرازەی ژیانی پێکەوەیی تادەهات زیاتر تێکدەچو ، ئەم دۆخە ئاڵۆز و قەیراویە

وایدەخواست یان دەبێت تاڵەبانی هەم خۆی و توانا کاریزماییەکەی ، هەمیش حیزبەکەی بخاتە ژێر بارێکی قورس و

گران یان ئەوەتا ( ئەو تفەی کە ڕۆیکردوە هەڵیبگرێتەوە ) ! بە لایەکیتر وەرگرتنی ئەم پۆستە بو بە  فاکتەرێکی گەورە تا

بەهۆیەوە  ووزە و تواناکانی مام جەلال داگیر و سەرقاڵ بکات و بۆشاییەکی ئێجگار کەم بهێڵێتەوە تا لەوێوە ئاگاداری

ڕەوشی حیزبەکەی بێت. قەیرانەکان تا دەهات ، قوڵتر دەبونەوە ، عێراقی فیدرال و شەراکەتی نیشتیمانی و مادەی

١٤٠ ( بوبون بە مەرەکەبی سەرکاغز ) ! هەنگاوی گەورە بەئاراستەی دامەزراندنی دەسەڵاتێکی سەرسەختی مەزهەبی

تاکڕەوانە دەنرا ! ئەم هەمو ڕوداو و ئەم دۆخە پڕجەنجاڵیە ، تاڵەبانیان بەجۆرێک خەریککردبو کە ئیتر نەدەپەرژایە

سەر باس و خواس و جموجۆڵە نائاساییەکانی ناو حیزبەکەی . دوری سکرتێری گشتی چانسی زیاتری دا بەو کەسانەی کە

 کوتلەیان نەبوو تا دروستی بکەن و بەوانیتریش کە بونیان هەبو نشونما بکەن و بای باڵیان ڕابدەن ( کورد دەڵێ ئەگەر

بابێت یا باران هەر لە بەفر کەمدەبێتەوە) واتە ئەم ڕاکێشڕآکێش و ململانێ قورس و مەترسیدارانە و سەرقاڵی سەرۆکی

 حیزب هەمویان بە زەرەری یەکێتی تەواو دەبن

 جیابونەوەی بزوتنەوەی گۆڕان بەشێک بوو لەو دەرەنجامە تاڵە ، بەڵام ئەمە دوا گورز نەبو بەر یەکێتی بکەوێ، ئەم

جیابونەوەیەش نەیتوانی تینۆتی تەکەتول و باڵباڵێن بشکێنێت و بنبڕی بکات ، بەمەش جەماوەرێکی زۆری یەکێتی لە (

قاعیدە و کادیران ) ی ئاستە جیاجیاکان لە یەکێتی بە ئاشکرا و نهێنی ڕەنجان ، ( ڕێکخستنەکان بە ناوەندی دەرەوەش

 )، لەهەندێ ووڵات ( کۆمیتەی پارسەنگ ) دروستبوو ، دوچاری لێکترازان و توڕەیی بون و لەهەندێ ووڵاتیش ( کۆمیتەی

 پارسەنگ ) دروست کرا ( کۆمیتەی ٢ ی بەریتانیا ) بە نمونە  ، بەری توڕەیی یەکێتیەکان لە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی

کوردستاندا یەکێتی چنیەوە و  بەوەش یەکێتیەکان سزای حیزبەکەیاندا

قۆناخی نەخۆشکەوتنی تاڵەبانی و دورکەوتنەوەی لە گۆڕەپانی سیاسی  کوردستانی و عێراقی و هەرێمی و نێودەوڵەتی

 و خودی یەکێتیش ، بە قۆناخێکی هەستیار و کاریگەر هەژمار دەکرێت و ئەم دابڕانەی مام کاریگەری ڕاستەوخۆی دانا

لە سەر کۆی مەسەلەکان و ئاستەکان . عێراق و کوردستان ڕوبەڕوی بارودۆخێکی سیاسی ، ئابوری نەخوازراو بونەوە و

  کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا قوڵتر بونەوە، پرۆسەکانی ئاشتی خاووخلیچکیان تێکەوت

لەم هەژانی غیابی تاڵەبانیەدا ، زەرەرمەندی یەکەم خودی یەکێتی و یەکێتیەکان بوو کە توشی جۆرێک لە شڵەژانی (

دەرونی و فیزیکی ) هات . چەقی بڕیار و بوێری لە بڕیاردان بەهۆی فرەمینبەریەوە توشی شکست هات ، ئەو حیساباتەی

جاران بۆ سەنگ و پێگە و پیرۆزی یەکێتی دەکران کاڵ بونەوە ، بڕیاردان زۆر سەختبوو ، هەرکەسەو لێداوانی خۆی

دەدات،  دەوترێت ( سەرچاوەکە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ) هەمو ئەمانە وەک کرم داری یەکێتی زیاتر کرمۆڵ دەکەن

 ، هەمیشە سەوزێتی و گەشێتی ئەم دارەش بۆ  (یەکێتیە یەکێتیەکان  ) جیا لەوانەی دوای ( باڵباڵێنە و تەکەتول )

کەوتون  زۆر گرینگ و پیرۆزە و ڕەنگە تا سەریش چاو لەم وەزعە نەپۆشن کە یەکێتی بەهۆیەوە دوچاری ئیفلیجی کراوە،

ڕەنگە یەکێتیەکان نەتوانن سەبری ئەیوبیان هەبێت ! بەستنی کۆنگرە بە تاکە چارەسەردەزانن تا لەوێدا بڕیاری پێویست

 بدرێت و خاڵ بخرێتە سەر پیتەکان و یەکێتی بگەڕێندرێتەوە سەر سکەی جارانی

پرسی وەرگرتنەوەی پۆستی سەرکۆمار بۆ خولێکیتر لە لایەن یەکێتیەوە ، جیا لە بەهەدەردانی توانای کەسایەتیەکی تری

 یەکێتی و  دورخستنەوەی کاراکتەرێکیتر بترازێ ، لە سایەی ئەم حکومەت و ئەم سیستەمە تایفی و مەزهەبیەدا نە وەک

 یەکێتی و نە وەک گەلی کورد و هەرێمی کوردستان لێی سودمەندنابین 

بۆ ئەوەشی خەرمانی ئەو زیانانەی بەهۆی بونە سەرکۆماریەوە لە ٨ ساڵی ڕابردودا بەر یەکێتی کەوتون با چیتر بەرزتر

 نەبێتەوە ، هیوادارم یەکێتی دەست لەوەرگرتنی ئەم پۆستە هەڵبگرێت  ) هەرچەندە  هیوایەکە و لەمێژە زیندەچاڵکراوە

 

Qadirzada.com © 2009 - 2014. All rights reserved