|
| ||
|
|
||
|
من دەزانم یان تۆ؟
مەجید پاڵانی / نۆروێژ وەک روون و ئاشکرایە تا ئەمڕۆ بە کوردستان دەوترێ هەرچوارپارچەی کوردستان، واتا، کوردستان لە نێوان چوار وڵاتی داگیرکەری خاکی کوردستان دابەش کراوە. تا ئەمڕۆشی لەگەل بێ جگە لە باشووری کوردستان ، ئەو بەشەکانی دیکە لەژێر دەسەڵاتی داگیرکەرانی خاکی کوردستاندان. هەرکام لەم بەشانە، بە باشووری کوردستانیشەوە خاوەنی جوغرافیا و بارودۆخی تایبەت بە خۆیانن لە هەموو بوارەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی، زاراوەیی، ئایینینی، مەزهەبی و ... . کوردستان بە هەر چوار پێنج بەشەکەیەوە لە یەک شت‌دا یەکن، کە ئەویش زمانە، واتا، زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە. کورد خاوەنی ئایینی جیا جیان، لە ئایینەکانیشدا پێڕەوەی رێبازی لەیەک جیان، بەهۆی دەوڵەمەندی زمانەکەیەوە، خاوەنی چەند زاراوەیەکن. لە هەر مەڵبەند و جێگەیەکی کوردستان بە پێی بارودۆخی دانیشتوانی ئەو جێگەیە لە گشت بوارەکانی ژیانی ئەو دانیشتوانە، دۆخی دانیشتوانەکەشی بە بەراوەرد لە گەڵ دانیشتوانی جێگەیەکی دیکە جیاوازە و دەگۆڕدرێ. کە چاوێک بە رۆژهەڵاتی کوردستاندا دەگێڕین، بۆمان دەردەکەوێ کە باکووری رۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ ناوەند و باشووری رۆژهەڵاتی کوردستان لە بوارەکانی ئابووری، هەڵکەوتەی جوغرافییایی، و بگرە زاراوەیی، ئایین و رێباری ئایینی و ... جیاوازی هەیە. بە داخێکی گرانەوە دوژمنە یەک لە دوای یەکەکانی رێژمەکانی دەسەڵاتدار بەسەر ئێران‌دا، زۆر جار توانیویانە لە ئاوی لێڵ ماسی بگرن و ئەوەی بەتایبەت رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران توانیویەتی کەڵکی لێوەرگرێ و بەداخەوە تێیشدا سەرکەوتووە، گەورەکردنەوەی هەستی رێبازی ئایینیە و بەو سیاسەتە دژی گەلیانەیەی هەوڵی ئەوەی داوە کە هەستی نەتەوایەتی لە مێشکی بەشێکی زۆری کۆمەڵی کوردەواری کە لە دوو پارێزگای کرماشان و ئیلام هەڵکەوتوون لاواز بکا. هه‌ستی رێبازی ئایینی لای به‌شێکی یه‌کجار زۆری ئه‌م دوو ده‌ڤه‌ره ، که ئه‌ویش رێبازی شیعه‌گه‌رییه، لایان مه‌زن بکاو گه‌وره‌یی رێبازی ئایینی بدا به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ییدا، که نه‌ته‌وه‌ی کورده. بەم سیاسەتەی دەیەوێت لە رێبازی کوردایەتی و پارێزگاری لە زمانی شیرینی کوردی دووریان بخاتەوە. باسی پەراوێز خستن و بێڕیزی پێکردن و سووکایه‌تی پێکردن لە لایەنی رێژیمەوە بە پێڕەوانی ئایینەکانی دیکەی غەیری موسڵمان کە کوردی رەسەنن، ناکەین چوونکە ئەوە دەبێ بە دەیان پەرتووکی لەسەر بنووسرێ. یەکێک لەو ئایینانە، ئایینی یارییە ، کە پێڕەوانی ئەم ئایینە کوردی رەسەنن . وه‌ک ده‌زانین ئه‌م گرفته یان هه‌ر بوونی نییه یان زۆر که‌مه له‌و دوو ده‌ڤه‌ره‌که‌ی دیکه‌دا. وه‌ک روونه دانیشتوانی هه‌ر ده‌ڤه‌رێک له گشت بواره‌کانی ژیان و بارودۆخی چۆنییه‌تی ژیان به به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ هه‌رێمێکی دیکه‌دا، زۆرتر و باشتری لێده‌زانێ. چوونکه ئه‌و تاکی کۆمه‌ڵه که له‌و جێگه‌یه‌دا ده‌ژی ، خۆی ده‌زانێ رووبه‌ڕووی چ ده‌بێته‌وه، ده‌زانێ چۆن ده‌ست و په‌نجه له‌گه‌ڵ گرفته‌کان نه‌رم بکا و به چ جۆره هه‌ڵسوکه‌وتێک رێگه‌چاره بۆ کردنه‌وه‌ی گرێ کوێره‌کانی سه‌ر رێگه‌ی ژیان له هه‌موو بواره‌کانی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، سیاسی و... بدۆزێته‌وه. ئه‌وه‌ی من وه‌ک تاکێک که پێشتر دانیشتووی باشوری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بووم و ئێسته‌ش له دووره وڵات خه‌می بۆ ده‌خۆم و ده‌زانم گرفتی ناوچه‌که‌م چییه، بێگومان تاکێکی کورد له ناوچه‌کانی دیکه وه‌ک من و دانیشتوانی ناوچه‌که‌م نایزانێ. هه‌ربۆیه، ئیزن به خۆم ده‌ده‌م رووی گله‌ییم بکه‌مه گشت حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کانی کورد که له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوونیان هه‌یه و به هه‌زاران شه‌هید، بریندار، که‌مئه‌ندام، ئاواره و ... هه‌یه، که تا ئێسته نیانتوانیوه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی رێژیم بکه‌نه بهڵقی سه‌ر ئاو و قورسایی هێز و چالاکییه‌کانیان له‌و ده‌ڤه‌ر و ناوچانه‌ی که که‌متر ،یان هیچ له‌و شێوه گرفتانه‌یان نییه، هه‌ڵگرن و زۆرتر له پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان کاری رێکخراوه‌ی و سیاسی و ته‌شکیلاتی بکه‌ن. وه‌ک باسم کرد، ئه‌م دوو پارێزگایه خاوه‌نی ئایین، رێبازی ئایینی، زاراوه، و هتد، جیاوازن. زه‌وینه بۆ رێژیم له‌بارتره به مه‌لی خۆی سیاسه‌تی دژه گه‌لیانه‌ی تێدا دابه‌زێنێ . به بڕوای من و پێم وایه زۆر که‌سیش له‌م باره‌وه له‌گه‌ڵم هاوڕا بێ، ئه‌گه‌ر حیزب و رێکخراوه سیاسییه کورده‌کانی ئێمه، له‌مڕۆوه چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌م گرفته نه‌دۆزنه‌وه و قورسایی کار و چالاکییه‌کانی خۆیان نه‌خه‌نه هه‌ردوو پارێزگای ئیلام و کرماشان، دوایی تووشی گرفتی چاره‌سه‌ر نه‌کراو ده‌بنه‌وه. یان باشتر بڵێم دواتر چاره‌سه‌رکردنه‌که‌ی گه‌لێک ئاسته‌م ده‌بێ. بۆیه له خۆڕا ناڵێم که، من باشتر ده‌زانم یان تۆ؟ له کۆتاییدا ده‌ڵێم، هیوادارم هه‌موو رێکخرا و حیزبه سیاسییه‌کانی ئێمه یه‌کسان و بێ دانی گه‌وره‌یی و به‌رته‌ری ناوچه‌یه‌ک به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کی دیکه‌دا، هه‌وڵ بۆ رزگاری هه‌موو رۆڵه‌کانی کورد له هه‌ر ده‌ڤه‌رێکی کوردستان بده‌ن، که داویانه و درێغیان نه‌کردووه. بتوانن زۆر ژیرانه هه‌وڵه‌کانی رژیم بۆ لاواز کرد و به‌لارێدا بردنی شۆڕشی کورد، بکه‌نه بڵقی سه‌ر ئاو.
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||