باو ڕدارانی ئایینی لەدووڕێیانی دەسەڵاتداری و بێدەسەڵاتیدا

لەمرۆڤەکاندا، شوێنکەوتە و باوەڕداری پێڕەوی ئایینەکان بە گشتی و ئایینە ئیبراهیمییەکان بەتایبەتی بوونی هەیە. لەکۆمەڵی کوردەواری ئێمەشدا، کە زۆربەیان پێڕەوانی ئایینە ئیبراهیمیەکانن (یەهودی، مەسیحی و ئیسلام) بێگومان پێڕەوانی ئایینی، یاری، زەردوشتی و ... ، شمان هەیە.

ئەوەی لێرەدا جێگەی لێدوانە، ئەوەیە، هێندێک لە باوەڕدارانی ئایینی بە پشت بەستن و بەڵگە هێنانەوە بە سەرچاوە ئاینییەکان، ئێژن ، ئێمە هیچدەسەڵاتێکی کرداری و هزریو جمو جوڵمان بەدەستی خۆمان نییە و گشتی دەگەڕێتەوە بۆلای خوای باڵا دەست. هەرلەم سونگەوە ئۆباڵی هەموو ئاکار و کردارەکانیان بە چاک و خراپەوە، دەخەنە ئەستۆی خوا. واتا، خوا دەکەنە هاوبەش لە هەموو هەڵسوکەوتەکانیاندا. لێرەدا ئاماژە بە چەند نموونەیەک لەو ئایەتانە دەکەم، کە خاوەنانی ئەو بیرە پشتی پێ دەبەستن. بۆ نموونە:

ئایەتی ٢٢ لە سورەتی اڵحدید

ئایەتی ٢ لە سورەتی التغابن

ئایەتی ١٣ لەسورەتی السجدة

ئایەتی ٩٣ لە سورەتی النحل

ئایەتی ١٠٠ لە سورەتی یونس

ئایەتی ٩ لەسورەتی النمل

ئەمانە و چەندین نموونەی دیکە، کە هەر هەموویان باس لە گێڕانەوەی هەموو دەسەڵاتەکان دەکەن بۆلای خوای باڵا دەست و مرۆڤەکان هیچ دەسەڵاتێکیان لە ئاکار و کردار و بیرکردنەوە و هەڵبژاردنێکدا نییە.

هەروەها، ژمارەیەکی دیکەش لە شوێنکەوتوان و پێڕەوانی هەمان ئایینەکان، بە پشتبەستن بە هەمان سەرچاوە ئاینییەکان، ئێژن بە پێی هێندێک نموونەی دیکە لە ئایەتەکان، مرۆڤ سەربەستە لە هەڵبژاردن و جموجوڵ و ئاکار و کردارەکانیدا. ئەمەش چەند نموونەیەک لەو بارەوە:

ئایەتی ١٦٤ لە سورەتی الأنعام

ئایەتی ١٥ لەسورەتی الأسری

ئایەتی ١٨ لەسورەتی فاطر

ئایەتی ٧ لەسورەتی الزمر

ئایەتی ٣٨ لەسورەتی النجم

ئایەتی ٧٨ لەسورەتی النساء

ئەمانەش مشتێک بوون لە خەروار لەو بارەوە. هەموویان باس لەسەر ئەوە دەکەن، کە مرۆڤ ئازاد و سەربەستە لە ئاکار و بیرکردنەوە و ... هتد. کەوایە، بە پێی ئەم نموونانەش، مرۆڤەکان خۆیان چارەنووسی خۆیان دیاری دەکەن و لە ئەنجامدانی کاری خراپدا، خۆیان بەرپرسیارن. هەرچی بوەشێنی، هەر ئەوەش دەدورێتەوە. ڕێگەی هەڵدێرگە هەڵبژێرێ، خۆی بەرپرسیارە. خوا لەگەڵ کرداری چاکەدایە، نەک کوشتن و بڕین و دزیکردن و ئەنفال و ماڵوێرانی و جینوساید و دەستوری جیهاددان و ... تاد.

کەوایە، با باوەڕداران و پێڕەوانی شوینکەوتەی هەموو ئایینەکان، بە هەموو ڕێبازە ئایینیەکانیشەوە، بەوانەشەوە، کە شوێن هیچ ئاینێکی زەوینی و ئاسمانی ناکەوەن، با سەربەست بن و هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵی کوردەواری بە تەبایی پێکەوە بژین و ڕێز بۆ هەموو بیرە جیاوازەکان دابنێن و گەورەیی بیرەکەی خۆیان نەدەن بەسەر هیچ بیرێکی دیکەدا. هەر بیرکردنەوەیەک لای خاوەنی ئەو بیرە پیرۆزە. کۆمەڵی کوردەواری خاوەنی پێکهاتەی جۆراوجۆر و زاراوەی جۆراوجۆرە. بە هەموومانەوە خاوەنی خاکی کوردستانین و بۆ پاراستنی ئەو خاکەش، ئەرکی سەرشانی هەموومانە بە هەر شێوەیەک پێمان دەکرێ پارێزگاری لێبکەین.

 

Qadirzada.com © 2009 - 2014. All rights reserved