ڕێکخستنی سیمینارێک بۆ مەجید پاڵانی

ڕێکخستنی سیمینارێک لە لایەن ماڵی کورد لە شاری ئالبورگ لە وڵاتی دانمارک بۆ شارەزای بوارەکانی پەروەردە، کولتوور و ئایین، بۆ بەڕێز، مامۆستا مەجید پاڵانی لە ڕۆژی یەکشەممە، ١٥ی ١٢ی ٢٠١٣ کاژێر ١٢ی نیوەرۆ.

ماڵی کورد لەسەر سێ تەوەری پەروەردە، کولتوور و ئایین ڕێکخست بۆ بەڕێز مەجید پاڵانی. دەسپێکی سیمینارەکە دوای بەخێر هێنانی بەشدارانی کۆڕەکەوە، لە لایەن هاوڕێی بەرپرسی ماڵی کورد لەو شارە و ڕاگەیاندنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان، لە لایەن کۆڕگێڕەوە سیمینیارەکە دەستی پێکرد. دوای ئەوەی کە لە لایەن بەڕێز پاڵانییەوە بە جوانی و تیروتەسەلی لە ماوەی کاژێرێکدا باسی لەسەر ئەو سێ تەوەرە کرد، نۆبە گەیشتە ڕاگەیاندنی پشوویەک کە ١٥ خولەکی خایاند. دواتر لە لایەن بەشدارانەوە پرسیارەکان دەستی پێکرد و مامۆستا مەجید پاڵانی بە پێی پێویست وڵامی پەرسیارەکانی دایەوە.

کۆتایی سیمینارەکە بەداوای بەشداران لە ماڵی کورد بۆ ڕێکخستنی لەو جۆرە سیمینارانە و هێنانی زانایانی بواری پەروەردەیی، کولتووری و ئایینی، هەوڵ بدرێ کۆڕی زۆرتر بگیرێ.

شایانی باسە، کاژێر ٣ی دوا نیوەڕۆ کۆتایی بە سیمینارە هات.

دانیمارک

Qadirzada.com © 2009 - 2013. All rights reserved