مام جه‌لال سه‌ردانی ئه‌ڵمانیا ده‌كات

بە مەبەستی پشکنینی پزیشکی مام جەلال سەردانی ئەڵمانیا دەکات، سکرتاریەتی مام جەلال بۆ ئەم مەبەستە راگەیەنراوێك بڵاو دەکاتەوە

 

راگەێندراوێك لەسكرتاریەتی مام جەلال:

 

رۆژی شەممە ٢٠١٥/١١/١٤ سەرۆك مام جەلال، بەمەبەستی چیێك ئەپ و پشكنینی پزیشكیی ئاسایی سەردانی ئەڵمانیا دەكات.

 لەو بارەیەوە پزیشكی تایبەتیی بەڕێزیان رایگەیاند، بڕیاربو چەند مانگێك لەمەوبەر سەرۆك مام جەلال بە مەبەستی ئەو زنجیرە چێك ئەپە سەردانی ئەڵمانیا بكات، بەڵام لەسەر داواو خواستی بەڕێزیان بۆ كاتێكی تر دواخرا، ئێستا بە كاتێكی باش و لەبار دەزانرێت بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەو زنجیرە پشكنیانە، پشت بەخوا لەدوای ئەنجامەكان بەڕێزیان بە سەلامەتیی دەگەڕێتەوە بۆ وڵات.

پزیشكی تایبەتیی سەرۆك مام جەلال ئەوەیشی رونكردەوە، لەو كاتەوەی بەڕێزیان دوای چارەسەرەكردنی لە ئەڵمانیا گەڕاوەتەوە كە زیاتر لە ساڵێكە، بە چاودێریی و رێنمایی تیمیە پزیشكییەكەمان لێرە پرۆسەی چارەسەری بەردەوامی بۆ كراوە، خۆشبەختانە ئەنجامەكان لە هەمو ئاستێكدا پۆزەتیڤ و دڵخۆشكەر بووەو رۆژ بەرۆژ تەندروستیی سەرۆك مام جەلال لە بەرەوپێشچوندایە، كەئومێد دەكرێت زیاتریش پێشكەوتن بەخۆوە ببینێت.

 

سکرتاریەکی مام جەلال

 

Qadirzada.com © 2009 - 2015. All rights reserved