| ||
|
||
هه‌نگاوه‌كانی زه‌مینه‌سازیی بۆ ده‌وڵه‌تی كوردستان
هه‌ركارێك به‌جیددیی بویسترێ ئه‌نجام بدرێ، پاشان سه‌روبه‌ر بگرێ، پێویسته پێشتر زه‌مینه‌ی بۆ خۆش بكرێ‌و ڕێی بۆ هه‌موار بكرێ. ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كورستانیش له‌هه‌رێمی كوردستان "هه‌روه‌ها له‌هه‌ر به‌شێكی دیكه‌ی كوردستانی به‌شكراودا" به‌ڕای به‌نده، پێویسته به‌م هه‌نگاوانه زه‌مینه‌ی بۆ خۆشبكرێ: یه‌كه‌م: له‌نێوخۆدا: یـه‌ك: هێنانه‌دی ڕێككه‌وتن‌و ته‌بایی سیاسیی‌و، سه‌ره‌نجام یه‌ك گوتاریی سیاسیی له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا. دوو: هه‌بوونی سیستمێكی حوكمڕانیی ڕاست‌و ته‌ندروستی یاسا تێدا سه‌روه‌ری، چه‌سپاندنی دادگه‌ریی به‌ئامانج گری، دوور له‌هه‌یمه‌نه‌ی حیزب‌و گرووپ‌و كه‌سه‌كان. سـێ: به‌دامه‌زراوه‌كردنی كاره‌كان: ئابووریی‌و دارایی، هێزی پێشمه‌رگه، پۆلیس، ئاساییش، ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان، په‌یوه‌ندییه سیاسیی‌و دیبلۆماسییه‌كان، به‌جۆرێك كه هێنده به‌هێزو پێزو پته‌وبن مۆركی نیشتیمانیی بوون وه‌ربگرن‌و، له‌ده‌ست تێوه‌ردانی لاوه‌كیی حیزب‌و باندو گرووپ‌و كه‌سه‌كان دوور بخرێنه‌وه‌و، مامه‌ڵه‌ی یه‌كسان له‌گه‌ڵ هاووڵاتییاندا بكه‌ن، به‌بێ تێخوێندنه‌وه‌ی ئینتیمای سیاسیی‌و حیزبیی‌و...هتد.
چــوار: گێڕانه‌وه‌ی هه‌یبه‌ت‌و شكۆ بۆ هه‌ركام له:
1- ده‌سته‌ڵاتی یاسادانان. 2- ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ریی. 3- ده‌سته‌ڵاتی جێ‌به‌جێكردن. وه‌كاراكردنه‌وه‌یان‌و لابردنی كۆسپ‌و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌میان، كه په‌كیان خستوون، چونكه ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ پڕۆسه‌یه‌كی نیشتیمانییه‌و، به‌رپرسیارێتی ئه‌و دامه‌زراوه نیشتیمانیانه‌یه كه نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵكن‌و خاوه‌نی ڕه‌وایه‌تیی سیاسیی‌و ده‌سته‌ڵاتی یاسایین. هه‌ڵبته ئه‌و چوار هه‌نگاوه‌ی ڕابردن، وێڕای پێویست بوونیان بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، بۆ به‌ڕێوه‌بردنیشی هه‌ر مه‌رج‌و پێویستن.
پیــنـج: پێكهێنانی ده‌سته‌یه‌كی پسپۆڕی بواری سیاسه‌ت‌و یاسای نێوده‌وڵه‌تیی، بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئه‌و دۆسیه‌یه، كه جێی متمانه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان‌و خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ربن به‌گشتیی، بۆ تاووتوێ كردنی ئه‌و بابه‌ته له‌هه‌موو ڕووێكه‌وه، چونكه بێگومان ئه‌و بابه‌ته هی هیچ كه‌س‌و حیزبێك نیه به‌تایبه‌ت، وه‌گرنگیش ئه‌وه‌یه پاش ئیعلان كردنی ده‌وڵه‌ت، بتوانێ له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێ‌و به‌رده‌وام بێ. له‌بیریشمان نه‌چێ كه (یاسر عه‌ره‌فات) له‌ساڵی (1988ز)ه‌وه ئیعلانی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی كردوه، به‌ڵام چونكه زه‌مینه سازیی بۆ نه‌كرابوو هه‌ر ئیعلان بوو! دووه‌م: له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆمان: هه‌رچه‌نده ئه‌سڵ‌و بناغه‌ی ئیعلانی ده‌وڵه‌ت خۆمانین‌و، ئێمه‌ش وه‌ك هه‌موو گه‌لانی دنیا مافی خۆمانه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆمان هه‌بێ، وه‌له‌ڕاستییدا ئه‌گه‌ر زه‌مینه‌سازیی نێوخۆیی بكه‌ین (به‌و پێنج هه‌نگاوه‌ی باسمان كردن) خودی ئه‌و زه‌مینه سازییه نێوخۆییه، ده‌بێته ده‌سته‌به‌ركه‌ری پشتیوانیی‌و هاوكاریی ده‌ره‌كییش له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی‌و ناوچه‌یی، چونكه كاتێك په‌یكه‌ری ده‌سته‌ڵات خاوه‌نی ڕه‌وایه‌تیی ته‌واوبێ، به‌هۆی: كاری دامه‌زراوه‌یی‌و، یاسا سه‌روه‌ریی‌و، چه‌سپاندنی دادگه‌رییه‌وه، سه‌قامگیریی سیاسیی وه‌دی دێ‌و، سه‌قامگیریی سیاسییش سه‌قامگیریی‌و گه‌شه‌ی ئابووریی به‌دوای خۆیدا دێنێ‌و، به‌مه‌ش متمانه‌ی ده‌ره‌كیی باشتر په‌یدا ده‌بێ.
كه‌واته: ئه‌سڵ خۆمانین‌و گرنگ زه‌مینه‌سازیی نێوخۆییه، خوای به‌رزو مه‌زنیش فه‌رموویه‌تی: { يا أيها الذين آمنوا عليكم أنفسكم لا يضركم من ضل إذا اهتديتم...} المائدە -105-، واته: ئه‌ی بڕوادارینه! وریای خۆتان (خۆتان ڕێك‌و پێك بكه‌ن) ئه‌گه‌ر ئێوه ڕێی ڕاست گرتووبن، ناحه‌زانی گومڕا زیانتان لـێ ناده‌ن... به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا پێموایه پێویسته له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌كییش، ئه‌م هه‌نگاوانه بنێین:
یه‌ك: په‌یداكردنی پشتگیرییه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی جیددیی. دوو: گه‌یشتن به لێك تێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نێوه‌ندییدا، بۆ ئه‌وه‌ی پاش ئیعلانكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، دراوسێیه‌تییمان باش بێ. سێ: له‌نزیكه‌وه ئاگاداركردنه‌وه‌و تێگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ، به‌تایبه‌ت توركیا، ئێران، سعوودیه، ئوردون‌و، دڵنیا كردنه‌وه‌یان له‌وه كه ده‌وڵه‌تی كوردستان هاوسێیه‌كی دڵسۆز‌و هاوكاری هه‌موولایه‌ك ده‌بێ، له‌سه‌ر بناغه‌ی ڕێز‌و هاوكاریی به‌رانبه‌ر. به‌ڵێ به‌بێ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی زه‌مینه‌سازیی، ئیعلانی ده‌وڵه‌تی كوردستان، شتێكی نه‌گونجاوه، چونكه ئێمه ئه‌گه‌ر هه‌رێمه‌كه‌مان به‌وجۆره‌بێ كه ده‌یبینین، ده‌بێ ئه‌گه‌ر ئیعلانی ده‌وڵه‌ت بكه‌ین، چی لـێ بێ؟ كه بێگومان فشاری زیاترمان ده‌كه‌وێته سه‌رو، كێشه‌و قه‌یرانی گه‌وره‌ترو زۆرترمان بۆ دروست ده‌بن‌و، ڕه‌نگه په‌ندی: (ڕۆژووی ڕه‌مه‌زانی به‌حاڵێكی خۆش گرت، نۆره‌ی شه‌شه‌كانه!)مان به‌سه‌ردا بچه‌سپێ. هه‌ڵبه‌ته هه‌رێم‌و ده‌وڵه‌ت‌و سه‌رجه‌م كورسیی‌و پێگه‌و به‌رپرسیارێتییه‌كانیش، هۆكارو ئامڕازن بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك‌و وڵات‌و چه‌سپاندنی دادگه‌ریی له‌كۆمه‌ڵگاداو به‌خته‌وه‌ركردنی‌و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی، بۆیه پێویسته چ له‌به‌ڕێوه‌بردنی ئێستای هه‌رێمداو، چ له‌ئیعلانی ده‌وڵه‌تی كوردستاندا، چاومان له‌سه‌ر نێوه‌ڕۆك‌و ئامانج بێ، چونكه ناوێك نێوه‌ڕۆكی نه‌بێ‌و، ئامڕازێك ئامانج نه‌هێنێته‌دی، خاوه‌نه‌كه‌یان له‌سه‌ریان قه‌رزداره! له‌كۆتاییشدا ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر ڕاپرسی (ڕیفڕاندۆم) بۆ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام ده‌درێ، پێویسته پێشتر به‌وهه‌نگاوانه‌ی باسمان كردن، زه‌مینه‌سازیی بۆ بكرێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نیا بۆ گه‌یاندنی ویستی سه‌ربه‌خۆیی بێ، ئه‌وه هه‌ركات ئه‌نجام بدرێ، مادام ته‌بایی‌و ڕێككه‌وتنی لایه‌نه سیاسییه‌كانی له‌سه‌ربێ، شتێكی ئاساییه‌و ئه‌نجامه‌كه‌شی پێشوه‌خت دیاره، چونكه گه‌لی كوردستان سه‌ربه‌خۆیی به‌مافێكی ڕه‌وای خۆی ده‌زانێ‌و هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، ئاواتێكی له‌مێژینه‌ی هه‌موو تاكێكی كوردستانه‌و، له وتاری پێشووشدا باسی هه‌ڵوێستی خۆمانم له‌وباره‌وه ڕوونكردۆته‌وه.
عــه‌لــی بــاپــیـر 25/ ڕه‌بیعی دووه‌م/1437 كـ 4/2/2016ز هـه‌ولــێــر
|
||
Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved
|
||