| ||
|
||
هاوڵاتییه‌کی مه‌ریوان بێ سه‌روشوێنه و (٤) خوێندکاری تر له‌سه‌ر سنووری باشماخ ده‌ستگیرکراون
بەپێێ هەواڵی ئاژانسی فورات نیوز/له‌ناوچه‌یه‌کی سه‌ربه شاری مه‌ریوان هێزه‌کانی ئیتڵاعات ماوه‌ی مانگێکه که‌سێکیان ده‌ستبه‌سه‌ر کردووه و تا ئێستا هیچ هه‌واڵێکی له‌مه‌ڕ نازانرێت، هاوکات راگه‌یه‌ندرا که (4) خوێندکاری تریش له سنووری باشماخ ــ پێنجوێن ده‌ستبه‌سه‌ر کراون . به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له شاری مه‌ریوانه‌وه به‌ده‌ستکه‌وتوون که‌سێکی خه‌ڵکی گوندی سێفی سه‌ر به شاری مه‌ریوان به‌ناوی ( محه‌مه‌د به‌هرامى ) مانگی رابردوو له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئیتلاعاتى مه‌ریوانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رکراوه و له‌و ماوه‌ی مانگێکه بێسه‌روشوێنه . له‌لایه‌کی تریشه‌وه (٤) خوێندکاری خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له کاتی هاتنیان بۆ باشوری کوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتڵاعاته‌وه له نزیکی سنووری باشماخ ده‌ستگیرکراون و ئه‌وانیش تا ئێستا بێ سه‌رووشوێنن . سه‌ره‌ڕای هه‌وڵێکی زۆر به‌ڵام تا ئێستا ناوی ئه‌و خوێندکارانه و هۆکاری هاتنیان به‌ره‌و باشوری کوردستان روون نه‌بۆته‌وه .
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||