ئەگەری لەسێدارەدانی نزیکە

بەپێ ئەو زانیاریانەی لەشاری مەریوانەوە بڵاو بۆتەوە، "محمەد حسێن رەزایی"چالاكی سیاسی كورد ئەگەری لەسێدارەدانی نزیك بووەتەوە. بەگوێرەی زانیاریەکان محەمەد حسێن بەوە تۆمەت بار کراوە کە پێوەندی لە گەڵ یەكێك لە حیزبە كوردییەكانی نەیاری كۆماری ئیسلامی بووە.

شایانی باسە محەمەد حسێن ڕەزایی ماوەی شەش مانگە دەست بەسەركراوە و لەبەندیخانەی شای مەریوان و بۆ جێبەجێ كردنی حوكمەكەی تا چەند رۆژی دیكە رادەستی بەندیخانەی شاری سنە ئەكرێ و مەترسی لەسێدارەدانی زۆرە وكۆماری ئیسلامی ئێرانیش دەست لەسێدارەدانی رۆڵەكانی كورد هەڵناگرێ، بۆیە داوا لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و مرۆڤ دۆست دەكەین هەڵوێستی خۆیان لەبەرامبەر ئەم كارە نامرۆڤانەیەی دەوڵەتی ئیسلامی ئێران دەرببڕن.

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved