بارزانی، نیگەرانی خۆی بەرامبەر هێرەشەکان بۆ سەر عەفرین دەربڕی

 

مەسعود بارزانی ،نیگەرانی خۆی بەرامبەر هێرشکانی سوپای تورکیا سەر عەفرین دەربڕی، لە پەیامێکدا داوا دەدکات بە زووترین كات ئەو پەلامارانە ڕاوەستن و گیانی هاووڵاتیان پارێزراو بێت و چیتر لەوە زیاتر تەشەنە نەكات،

دەقی پەیامی مەسعود بارزانی:

 

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە هێرش و بوردمانەكانی سوپای توركیا و چەند لایەنێكی تر بۆ سەر شاری عەفرین و گیانلەدەستدان و قوربانیبوونی خەڵكی سڤیلی ئەو شارە زۆر نیگەرانین.

هیوادارین بە زووترین كات ئەو پەلامارانە ڕاوەستن و گیانی هاووڵاتیان پارێزراو بێت و چیتر لەوە زیاتر تەشەنە نەكات و كارەسات و دەرئەنجامی خەراپی لێ نەكەوێتەوە. بەپێی هەموو ئەزموونەكانی ناوچەكە، بە شەڕ و توندوتیژی قەیران و كێشەكان قووڵتر و فراوانتر دەبن. باشترین ڕێگە ئەوەیە بە شێوازی ئاشتیانە چارەسەری قەیران و كێشەكانی ناوچەكە بكرێت.

 

مەسعوود بارزانی

٢٢ی١ی ٢٠١٨

 

 

Qadirzada.com © 2018. All rights reserved