| ||
|
||
مەسعود بارزانی چەند بڕیارێکی لەبارەی چاکسازی لەناو حکوومەت ڕاگەیاند
ئەمرۆ بەرواری ١٠/٢/٢٠١٦ (مەسعوود بارزانی) ، به‌مه‌به‌ستی زیاتر ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامدانی چاكسازی و چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕییه‌كان له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم بڕیارێکی دەرکرد، کە ئەمە دەقەکەیەتی: بڕیار: پاڵپشت به یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ژماره(1)ـی ساڵی 2005ـی هه‌مواركراو، و به‌مه‌به‌ستی زیاتر ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامدانی چاكسازی و چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕییه‌كان له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم بڕیارماندا به:
1. ئه‌نجامدانی چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه له‌م بوارنه‌ی خواره‌وه: ا. پێداچوونه‌وه به هه‌یكه‌لیه‌تی كارگێڕی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕێكخستنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی گونجاو و به‌پێی پێویستی حكوومه‌ت. ب. پێداچوونه‌وه به هه‌یكه‌لیه‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێم و ڕێكخستنه‌وه‌ی یه‌كه ژمێریارییه‌كان له گشت دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی گونجاو. ج. پێداچوونه‌وه به گشت میلاكاتی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنه‌وه‌ی میلاكات، و كاركردن بۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی راژه. د. پێداچوونه‌وه به میلاكاتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كه و دامه‌زراوه‌كانی پێشمه‌رگه و ڕێكخستنه‌وه‌ی میلاكات و هه‌یكه‌لیه‌تی سه‌ربازی هێزی پێشمه‌رگه و ڕێكخستنه‌وه‌یان. هـ. پێداچوونه‌وه به گشت زه‌ویه كشتوكاڵی و گه‌شتوگوزارییەكان و ڕێكخستنه‌وه‌یان و لادانی هه‌ر زێده‌ڕۆییه‌ك له‌سه‌ر موڵكی گشتی. و. پێداچوونه‌وه به گشت موڵكه‌كانی حكوومه‌ت كه به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست یان گرێبه‌ستی بانه‌وانی یان له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌به‌رهێنان دراون به هاووڵاتیان و، ڕێكخستنه‌وه‌ی موڵكه و زه‌وی و باڵه‌خانه‌كان و گشت كرێیه‌كانی حكومه‌ت به له‌به‌رچاوگرتنی باری ئابوری. ز. پێداچوونه‌وه به گشت ئه‌و خانوو و موڵكانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ت به كرێ گیراون به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌یان و ڕێكخستنه‌وه‌ی كرێیه‌كانیان. ح. پێداچوونه‌وه به خه‌رجیی دامه‌زراوه‌كان و نه‌هێشتنی خه‌رجی زێده‌ڕۆیی. گ. پێداچوونه‌وە و ڕێكخستنه‌وه‌ی داهاتی هه‌رێم. ی. پێداچوونه‌وه به سیسته‌می وه‌به‌رهێنان له هه‌رێم. 2. ئەو كۆمپانیانەی كە بەشێوەیەكی یاسایی لە ئەرك و چالاكییەكانیاندا سەركەوتوو بوونە بەپێی میكانیزمێكی گونجاو داوایان لێ بكرێت كە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی و یارمەتیدانی دۆخی ئابووریی هەرێم بەشێك لە سوودەكانیان پێشكەشی گەنجینەی حكوومەت بكەن. 3. ئەو كەس و كۆمپانیانەی بەشێوەیەكی نایاسایی دەوڵەمەند بوونە و لە گەندەڵیدا تێوەگڵاون پێویستە ئیجرائاتیان لەگەڵدا بكرێت و بەپێی میكانیزمێك و بەشێوەیەكی دادپەروەرانە سوود و داهاتەكانیان بدرێتە گەنجینەی حكوومەتی هەرێم. 4. بۆ جێبەجێكردن و بەدواداچوونی ئەو بڕیارە بە فەرمانی هەرێمی لێژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنرێت كە كاره‌كانی به‌پێی میكانیزمێكی گونجاو ئه‌نجام ده‌دات، و ئه‌نجامی كاره‌كانی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌كاته‌وه.
مسعود بارزانی سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان ١٠/٢/٢٠١٦
|
||
Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved
|
||