| ||
|
||
مەسعود بارزانی مژده‌ی ئازادكردنی شنگالی راگه‌یاند
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رماندی گشتیی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان(مه‌سعوود بارزانی) رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی مێژووییه و پێشمه‌رگه به خوێنی خۆی داستانێكی قاره‌مانه‌نه‌ی توۆمار كرد. له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ری ئه‌م دوانیوه‌ڕۆ هه‌ینیی (مەسعود بارزانی) ڕایگه‌یاند، شنگال گه‌لێك گرینگه و هێمای مه‌زلومیه‌تی گه‌لی كورده، تایبه‌ت به‌شێكی گرینگی گه‌لی كورد كه ئێزدین. ده‌رباره‌ی پێوویستیی هه‌رێمی كوردستان به هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی له پاش ڕزگاكردنی شنگال هاوكات گوتی، شه‌ڕی داعش هیی هه‌موو لایه‌كه و پێویستمان به هاوكاری و پشتیوانیی هه‌موو لایه‌ك هه‌یه. بارزانی، سه‌ركه‌وتنی شنگال كاریگه‌ری به‌سه‌ر ڕزگاركردنی مووسڵیشه‌وه ده‌بێ. بارزانی دووپاتی كرده‌وه، شنگال كه به خوێنی پێشمه‌رگه ڕزگار كراوه، به‌شێكه له هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی ته‌واوی خۆی ده‌دات بۆ سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كانی تاوانه‌كه‌انی تیرۆریستانی داعش؛ هاوكات له‌گه‌ڵ به‌غدادا هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ین تا بیكه‌ین به پارێزگا و ئاوه‌دانی بكه‌ینه‌وه، چونكه وێران بووه. فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌اكنی پێشمه‌رگه هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه كه، جگه له پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هیچ هێزێك له‌م داستانه سه‌ركه‌وتووانه‌دا به‌شدار نه‌بووه. گوتیشی، پلانی سه‌ره‌كیمان بۆ پاش ڕزگاركردن به‌پارێزگاكردنی شنگاله و ئه‌وه‌ی به ده‌ست حكوومه‌تی هه‌رێم بێ درێخی ناكات، داوایش له حكوومه‌تی به‌غدا و حكوومه‌ته‌كانی دراوسێیش ده‌كه‌ین تا له ئاوه‌دانكردنه‌وه شنگالدا ڕۆڵیان هه‌بێ. هه‌ر له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا (مەسعود بارزانی) ڕایگه‌یاند، هه‌ر ده‌بێ ئالای كوردستان له شنگالدا بشه‌كێته‌وه و هیچ ئاڵایه‌كی دیكه له شنگاڵدا قبووڵ ناكرێ. له‌باره‌ی هاووڵاتیانی عاره‌بی ناوجه‌كه‌یشه‌وه رایگه‌یاند، كه گه‌ر بێت و تاوانیان نه‌كردبێ، برای ئێمه‌ن و، وه‌ك برا ئێزدییه‌كان ده‌یانپارێزین، به‌ڵام تاوانباران و ئه‌وانی ده‌ستی ه‌ب خوێنی براكانمان سوور بووبێ، وه‌ك داعش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ. پێوه‌ست به ئاازادكردنی ئێزدییه‌كانی ده‌ست داعشیشه‌وه رایگه‌یاند، هه‌رچی له‌ده‌ستمان بێ بۆ ئازادكردنیان ده‌یكه‌ین.
|
||
Qadirzada.com © 2009 - 2015. All rights reserved
|
||