| ||
|
||
بارزانی: كه‌ركوك و نه‌ورۆز و كوردستان قه‌ت لێك دانابڕێن
په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی تازه‌ی كوردی به ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی تازه‌ی كوردییه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی گه‌لی كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه و هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی جیهان ده‌كه‌م كه وه‌كو كوردستانیان ئه‌و جه‌ژنه به‌رز ڕاده‌گرن. هیوادارم هه‌موو ساڵ و هه‌موو كاتێكتان خۆشی و شادی و به‌خته‌وه‌ری بێت. نه‌ورۆز بۆ گه‌لی كورد مانا و په‌یامی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. به درێژایی مێژوو ئه‌وه نه‌ورۆز بووه خاڵی وه‌رچه‌رخانی له ژیانی گه‌لی كورددا دروست كردووه. جگه له هاتنی به‌هار و زیندووبوونه‌وه‌ی سرووشت، نه‌ورۆز بۆ ئێمه هه‌ڵگری په‌یامی ژیان و هیواكان و ئازادیخوازی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زوڵم و زۆردارییه. زۆربه‌ی سه‌ركه‌وتن و خۆشی و ناخۆشییه‌كانی گه‌لی كورد له نه‌ورۆزدا ڕوویانداوه و مێژووی ئێمه‌یان نه‌خشاندووه و، نیشانه‌یه‌كی ئه‌وه‌یه زیاتر له ٢٧٠٠ ساڵه كورد زوڵمی قبووڵ نه‌كردووه و ئێستایش مه‌حاڵه قبووڵی بكات. جه‌ژنی نه‌ورۆز هه‌رده‌م بیره‌وه‌ریی ڕووخانی نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان و مژده‌ی ده‌ستپێكی ژیانێكی گه‌ش و پڕ ئومێدمان پێ ده‌به‌خشێت. هه‌ر له‌و بۆنه‌یه‌دا و له یادی بیست و دوو ساڵه‌ی ئازادكردنی شاری كه‌ركووكدا پیرۆزبایی له خه‌ڵكی كوردستان و دانیشتوانی سه‌ربه‌رزی شاری كه‌ركووك ده‌كه‌م. هه‌ڵاتنی خۆری ئازادی له نه‌ورۆزی ١٩٩١ ـی كه‌ركووكدا مانایه‌كی قووڵتری به‌خشییه نه‌ورۆز و ئه‌ده‌بیاتی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسیی ئێمه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد و سه‌لماندی كه كه‌ركووك و نه‌ورۆز و كوردستان قه‌ت لێك دانابڕێن. هیوادارم نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ببێته هۆی به‌دیهاتنی ئاواته‌كانی گه‌له‌كه‌مان و نه‌مانی زوڵم و سته‌م و به‌رقه‌راربوونی ئاشتی و ته‌بایی له‌هه‌موو جیهاندا. جارێكی دی پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز له هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كه‌م. هیواخوازم جه‌ژنێكی ئارام و ئاسووده به‌سه‌ر ببه‌ن و به خاوێنڕاگرتنی ژینگه و سرووشت، خۆشه‌ویستیی خۆیان بۆ جوانیی وڵاته‌كه‌مان دووپات بكه‌نه‌وه. مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ٢٠/٣/٢٠١٣
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||